کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند دەکات

03:25 - 2023-10-01
کوردستان
342 جار خوێندراوەتەوە

دوای سێ رۆژ گفتوگۆی ورد و چڕ لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، لە پێنجەم رۆژی کۆنگرەکەدا لە لایەن ئەندامانەوە تەواوی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە پەسەند کرا.
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە 68 ماددە پێکهاتووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆنگرەدا بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە پەسندکرا.
هەر لە دانیشتنی ئەمڕۆی کۆنگرەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا بە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییە سیاسییەکان هەڵبژێردرا.
تەلار لەتیف، وتەبێژی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای پەسندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی، ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت کە هەڵبژاردنەکە بە لیستی داخراو دەبێت".
رۆژی 27-9-2023  یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستپێکرد و ئەمڕۆش کە رۆژی پێنجەمی کۆنگرەیە، پەیڕەوی ناوخۆ پەسەندکرا.

#کۆنگرەی پێنجەم

بابەتە پەیوەندیدارەکان