ره‌وه‌ز جه‌بار
هیندستان یه‌كێكه له وڵاته به‌رینه‌كانی دنیا، خاوه‌نی كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌موو بواره‌كاندا، له ئایینه‌وه تاوه‌كو هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات خاوه‌نی گه‌لێك مرۆڤی به‌هره‌مه‌نده. له سینه‌مادا هه‌زاران فیلم و له موزیك و گۆرانیدا هه‌زاران و زیاتر. له‌نێو ئه‌و لێشاوی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاته‌دا و له‌نێو زۆرینه‌یه‌كی بێ كه‌ڵكدا به‌رهه‌م و به‌رهه‌مهێنه‌ری باشیان هه‌یه. هونه‌ری ره‌سه‌ن و ئاست به‌رزیان هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه كه‌مانچه‌ژه‌ن لاكشمینارایانا سوبرامانیام، به‌ناوبانگترین كه‌مانچه‌ژه‌ن و ئاوازدانه‌ری هیندیه، له دایكبووی شاری مه‌دره‌سی هیندستانه له ساڵی 1947 له مۆسیقای كلاسیكی كارناتیك و رۆژئاوادا خوێندوویه‌تی و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، چه‌ندین به‌رهه‌می گرنگی ئۆركێسترا و مۆسیقای دراماتیكی ئاماده كردووه، به به‌شداری زۆرێك له مۆسیقاژه‌نانی پسپۆڕ به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك جاز و نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ریتی هیندی... د. سوبرامانیام زیاتر له 150 تۆماری به‌رهه‌مهێناوه و نمایشی كردوون.
هه‌م پزیشك و هه‌م مۆزیكژه‌ن بووه
ئه‌م پیاوه هه‌م حه‌كیمی ده‌ردبووه و هه‌م عه‌لامه‌ی موزیك، هه‌ر دوو بواره‌كه‌ش كه ئه‌م هه‌ڵیبژاردووه برینی مرۆڤیان ساڕ‌ێژ كردووه. دكتۆر لاكشمینارایانا سوبرامانیام له منداڵییه‌وه خولیای مۆسیقای هه‌بووه، هاوكات زانستی پزیشكی خوێندووه، ماسته‌ری له كۆلێژی پزیشكی مه‌دره‌س ته‌واو كردووه و وه‌ك پزیشكی گشتی ناوی خۆی تۆمار كردووه. دواتر بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له مۆسیقای كلاسیكی رۆژئاوا له كالیفۆرنیا به‌ده‌ستهێنا و دواجار بڕیاریدا ژیانی خۆی بۆ مۆسیقا ته‌رخان بكات.
له منداڵییه‌وه خولیای موزیك بووه
ژیانی پیشه‌یی وه‌ك كه‌سێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری منداڵی وای لێ‌كرد په‌یوه‌ندی به گه‌وره‌ترین مۆسیقاژه‌نه‌كانه‌وه هه‌بێت و زۆری نه‌خایاند خۆی وه‌ك وه‌ستایه‌كی كه‌مانچه سه‌پاند. له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا به نازناوی كه‌مانچه چاكراڤارتی (ئیمپراتۆری كه‌مانچه) رێزی لێ‌گیرا. ئه‌م به‌هره‌مه‌نده له گه‌نجێتیدا له شاری جافنا ژیاوه، له چوار ساڵییه‌وه ده‌ستی به خوێندنی مۆسیقا كردووه. له ژێر چاودێری باوكی‌دا پرۆفیسۆر ڤی لاكشمینارایانا ده‌ستی به راهێنانی كه‌مانچه كردووه. له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا یه‌كه‌م نمایشی گشتی خۆی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له خێزانێكی هونه‌ریدا ژیاوه، به‌گشتی موزیك له‌ماڵه باوان و ماڵه خاڵوانیدا گرنگی پێدراوه و موزیكژه‌نیان زۆر بووه، هه‌ربۆیه ئه‌میش له‌و كه‌شه‌دا ژیاوه و له ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه خولیای بۆ موزیكی هه‌بووه، خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له موزیكی كلاسیكی رۆژئاوایی، كه له په‌یمانگای هونه‌ری كالیفۆرنیا به‌ده‌ستی هێناوه.
له‌ته‌ك چه‌ندین هونه‌رمه‌نددا كاری كردووه
سوبرامانیام چه‌ندین ئه‌لبوومی تاكه كه‌سی بڵاوكردووه‌ته‌وه، هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ موزیكژه‌نه‌كانی وه‌ك یه‌هودی مێنۆهین، ستیفان گراپێلی، روگیێرۆ ریچی و ژان پیێر رامپاڵ تۆماركردووه، زیاتر بۆ دروستكردنی ئه‌لبووم و نمایشكردنی له‌گه‌ڵ روگیێرۆ ریچی، هێربی هانكۆك، جۆ سامپڵ، ژان لوك پۆنتی، ستانلی كلارك جۆن هاندی، جۆرج هاریسۆن و چه‌ند كه‌سێكی دیكه. یاوه‌ری گۆرانیبێژه‌كانی كردووه له موزیكی كارناتیك له‌سه‌ر شانۆ له‌وانه چێمبای ڤایدیاناتا به‌گاڤاتار، كه‌ی ڤی نارایاناسوامی، سێمانگودی سرینیڤاسا ئایر.
كتێبێك له‌سه‌ر موزیك
سوبرامانیام هونه‌رمه‌ندێكی چالاكه و به‌رهه‌می بۆ ئۆركێسترا و بالێ و نۆته‌كانی فیلمی هۆلیوود نووسیوه، هه‌روه‌ها كتێبی له‌سه‌ر موزیك نووسیوه و ئاوازی بۆ سه‌مفۆنیاكان داناوه. له ساڵی 1983 كۆنسێرتۆی دوانه بۆ كه‌مانچه و فلوت ئاماده كرد كه ته‌رازووی رۆژئاوایی له‌گه‌ڵ مایكرۆ ئینته‌رڤاڵه‌كان تێكه‌ڵ كرد. به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی به ناوی به‌هار راپسۆدی، رێزلێنان بوو له موزیكی باخ و بارۆك.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه‌كانی، له‌نێویاندا گڵۆباڵ فیوژن له ساڵی 1999 بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سوبرامانیام ره‌خنه‌گران ستایشی زۆری بكه‌ن. له ساڵی 2004 گه‌شتێكی جیهانی له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ته‌واو كرد، له‌نێویاندا كۆنسێرته‌كانی له ئه‌مریكا و پێرس و ئوسترالیا و سه‌نگافوره و مالیزیا...
سه‌مفۆنیای ئازادی
له ئه‌یلوولی 2007، سوبرامانیام بۆ یه‌كه‌مجار نمایشی «سه‌مفۆنیای ئازادی»ی له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای سه‌مفۆنی فه‌یرفاكس، كۆراڵی وارنتۆن و زه‌ربژه‌نه‌كانی كارناتیك كرد. له ساڵی 2011 بانگهێشت كرا بۆ نمایشكردن له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان. له24 ی تشرینی یه‌كه‌می 2012 وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی میوانی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ستیڤی وه‌نده‌ر له كۆنسێرته‌كه‌ی په‌یامی ئاشتی ئه‌م دووه‌میان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداری كرد.