(Creating Short Fiction) كتێبێكی نووسه‌ری ئه‌مریكایی (ده‌یمۆن نایت-Damon knight)ه (1922-2002)، كه مامۆستای كڵاسی چیرۆكنووسین بووه و وه‌رگێڕی ئێرانی (مهدی فاتحی) به (داستان نویسی نوین) ته‌رجه‌مه‌ی كردووه و ماناكه‌شی (خوڵقاندنی كورته‌چیرۆك)ه. ئه‌م كتێبه زۆر وانه‌ی گرنگی تێدایه بۆ چیرۆكنووسان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چیرۆكی نوێ بنووسن.
له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم
(8)
به‌شێك له دانپێدانانه‌كانم
كاتێك پانزه ساڵ بووم، زۆرم حه‌ز له چیرۆكنووسین بوو، به‌ڵام نه‌مده‌زانی چۆن بنووسم. ئه‌و شێوازه‌ی گوێم پێنه‌دا، نووسینی رسته‌ی یه‌كه‌م، بیركردنه‌وه لێی و درێژه‌پێدانی بوو هه‌تا كۆتایی. ئه‌و كاته ئیشی زۆرم ده‌ستپێكرد (دڵنیام زۆر خراپ بوون) ته‌نیا شاره‌زاییه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیم هه‌بوو سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌ره‌كانم و بیرم له چه‌ند بابه‌تێكی دیاریكراو ده‌كرده‌وه. چه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه كاتێك هه‌ژده یان نۆزده ساڵ بووم، ده‌مه‌ویست چیرۆكێك سه‌باره‌ت به هێرشێكی ده‌ره‌كی بنووسم. بیرۆكه‌ی شه‌ڕێكی ته‌واو به‌بێ ته‌قه و ته‌قینه‌وه كه بیرۆكه‌یه‌كی خراپیش نه‌بوو، به‌ڵام زۆر به‌سووكی ده‌ستم دایه. پاشان دووباره به یه‌ك دوو رسته ده‌ستمپێكرد كه ورده ورده شتی جێی ئومێدی تێدا ده‌بینرا.
"میلی هارست ماوه‌یه‌كی زۆر دوای نیوه‌شه‌و له ژووره‌كه‌یدا بێ‌دار بوو، ئازاری له شه‌وه‌كانیتر زیاتر بوو."
دووباره چیرۆكی هه‌مان پیاو، چونكه بیرۆكه‌یه‌كیترم له‌به‌رچاو نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی میلی هارست ناچار بكه‌م ئه‌و ئیشه بكات، ته‌نیا بیرۆكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی هێرشی ده‌ره‌كی بوو. پاشان له‌سه‌ر دووه‌م بیرۆكه ئیشم كرد. به‌ڵام زۆر ته‌ركیزم له‌سه‌ر نه‌كرد. میلی هارست شتێك نه‌بوو جگه‌له چاودێرێك و یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بوونه‌وه‌ری فه‌زایی ده‌بینێ و هیچ ناكات.
ته‌سه‌ور بكه من كه له پێكه‌وه‌به‌ستنی چه‌مكه‌كاندا، مرۆڤێكی وریا بم، بتوانم وزه‌یه‌ك بخه‌مه ناو ئامانجه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لاوازییه‌كه‌ی داپۆشێت و بیكه‌م به كاره‌كته‌رێكی چالاك، به‌ڵام ئایا ده‌متوانی بیكه‌م به هاوكاری دوژمن یان كارێك بكه‌م بۆ له‌ناوبردنی دوژمن به‌ربه‌ره‌كانێ بكات؟ شێوازێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه چیرۆكێكیتر له‌و شوێنه‌دا بنووسرێت و له‌وانه‌یه رۆژێ له رۆژان بینووسم، به‌ڵام به‌لای كه‌مه‌وه چیرۆكێك بێت كه ئه‌و كاته ده‌كرا بینووسیت و بیفرۆشیت هه‌ر ئه‌وه بوو.
دێته‌وه یادم چیرۆكێكم نووسیبوو هه‌ردوو دیوی دوو لاپه‌ڕه بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و بوونه‌وه‌ره فه‌زاییانه بوو كه به‌یارمه‌تی ئامێرێكی وه‌كو كۆمپیوته‌ر بۆ په‌یداكردنی زه‌وی و گه‌ڕان تیایدا پاسۆردیان خستبووه سه‌ر مێشك، بیست ساڵ دوای ئه‌وه دیسان چوومه‌وه به‌لایدا و بیرۆكه‌یه‌كی ترم بۆ زیاد كرد. له‌و كاته‌دا كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی كوڕی یه‌كێك له رێبه‌رانی یه‌كه‌م گروپی نێردراوی فه‌زابوو. گروپی یه‌كه‌م رۆیشتبوون بۆ ئه‌و وێستگه فه‌زاییه و پاش ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌گه‌ڕابوونه‌وه، بۆیه كوڕی یه‌كێك له رێبه‌رانی گروپه‌كه، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ران و به‌رپرسانی یاوه‌ریانی نارد بۆ ئه‌وێ بۆ زانینی هۆكاره‌كه، كه دوای ماوه‌یه‌ك سه‌رگه‌ردانی، توانیان بیدۆزنه‌وه و باوكی رزگار بكه‌ن. له‌و رێگه‌یه‌وه باوكه‌كه توانیبووی ئه‌و خاكه بیانییه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه دۆستان و هاوكارانی له‌وێ گرتبوویان به‌ده‌ستبهێنێت. چیرۆكه‌كه ته‌قریبه‌ن حه‌وت هه‌زار وشه بوو، منیش فرۆشتم به گۆڤارێك بۆ هه‌ر وشه‌یه‌كی نیو سه‌نتم وه‌رگرت.
له‌به‌ر دوو هۆكار ئه‌م به‌سه‌رهاته پڕ شه‌رمه‌زارییه‌ی خۆمم گێڕایه‌وه، یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه ده‌مه‌ویست ئێوه بزانن كه ئیشه‌كانی ئه‌مڕۆتان لاوازه، زۆر گرنگ نییه. دڵنیابن له چیرۆكه‌كانی سه‌ره‌تای من خراپتر نییه. دووه‌م: ئه‌وه‌یه ده‌مه‌ویست چه‌ند شێوازێكتان نیشان بده‌م كه له رێگه‌ی ئه‌و شێوازانه‌وه له‌و گێژاوه هاتمه‌ده‌ره‌وه. دوای بیست ساڵی كاتێك نووسینی باشترم هه‌بوو، هه‌وڵم دا چیرۆكێك به بیرۆكه‌یه‌كیتر بنووسم، ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی حه‌زم لێی‌بوو كۆمپیوته‌رێك بوو كه ده‌یتوانی چیرۆك بنووسێت، ئه‌وه‌م له چیرۆكێكی پڕ ره‌مز و رازدا دانا له‌گه‌ڵ ته‌مومژێكدا كه به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له هه‌موو چیرۆكه‌كاندا دیار بوو "كۆمپیوته‌ره‌كه ره‌سمیشی ده‌كرد" ره‌مزی چیرۆكه‌كه له چاوی خوێنه‌ره‌وه دیارنه‌بوو كه له كۆتاییدا به ئاشكرابوونی و لابردنی ته‌مومژه‌كه، خوێنه‌ری سه‌رسام ده‌كرد. به‌ڵام دوای نزیكه‌ی هه‌زار وشه چیرۆكه‌كه وه‌ستا. بیست ساڵ دوای ئه‌وه هه‌وڵم دا گۆڕانكاریی له چیرۆكه‌كه‌دا بكه‌م، چونكه تێگه‌یشتم له‌و كاته‌دا باوه‌ڕم به كاره‌كته‌ره‌كه‌م نه‌بووه، به‌ڵام باوه‌ڕم به به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌بوو كه به‌هۆی كاراییه‌وه چیرۆك ده‌نووسێت، بۆیه بوو به كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه‌م له‌ڕاستیدا كه‌سێك بوو كه ته‌نیا كارمه‌ندێكی ئاسایی (IBM) بوو، نه‌ك داهێنه‌رێكی شاره‌زای ره‌مزی. نیگه‌رانیی من ته‌نیا دووباره‌بوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه نه‌بوو (چیرۆكنووسی كۆمپیوته‌ری) به‌ڵكو كاتێ سه‌یری ده‌وروبه‌رم كرد، بڕیارم دا شتێكی قابیلی پراكتێك بێت له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌وروبه‌رم و نزیك له‌وه‌ی له نه‌ستمه‌وه فێری بووم. هه‌ندێك له خه‌یاڵه‌كانم، ژیانی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكای باكوور بوو كه شه‌ڕ توند به‌رۆكی گرتبوون و پاشماوه‌كانیان كه تاوانێكیان له نیوه‌ی ئاگایی خۆیاندا هه‌ڵده‌گرت. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی دووه‌م بوو كه چیرۆكه‌كه‌ی دروستكرد. (كه ناوم نا كه‌وتنه‌خواره‌وه). چیرۆكنووسی كۆمپیوته‌ر بوو به دیمه‌نی نامۆیی، نامرۆڤانه‌بوون، شێوازی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ر شتێك كه خۆی سه‌ركوت بكات. به‌م پێیه به ره‌شپێسته‌كان ده‌ستمپێكرد كه وه‌كو سروشت ترسناكتر حسابیان بۆ ده‌كرا. كاتێ تۆ ده‌توانیت په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان هه‌ست و نه‌ستدا دروست بكه‌یت (چیرۆكی كه‌وتنه‌خواره‌وه جێگره‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و دوانه‌یه كه به‌و شێوازه له‌ڕاستیدا هه‌موو چیرۆكه‌كان له نه‌سته‌وه گه‌شه ده‌كه‌ن) ده‌توانیت به پشت به‌ستن به‌و هاوكارییه، حساب بۆ ئه‌و پێشنیازانه بكه‌یت كه چیرۆك زیندوو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تادا هه‌ندێ له‌وانه بێسه‌ر و به‌ریش بن.
ده‌سكاریكردنی بیرۆكه‌كان:
كاتێك چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كیت هه‌یه بۆ چیرۆكێك، ده‌بێت چۆن به‌كاریان بهێنیت.
باسكردنی ورده‌كارییه‌كان:
1- نا‌توانیت سه‌باره‌ت به كاره‌كته‌رێكی ئاسایی بنووسیت، به‌ڵكو پێویستت به كاره‌كته‌رێكی تایبه‌ت هه‌یه، له جێگایه‌كی تایبه‌تدا، كه هه‌ستێكی تایبه‌تی هه‌بێت و له بارودۆخێكی تایبه‌تیشدا بێت. بۆ نموونه له هه‌ستی شڵه‌ژان-تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ترس و نیگه‌رانییه‌وه ده‌ستپێبكه‌یت:
چ كه‌سێ هه‌ست به‌و شڵه‌ژانه ده‌كات؟ بڕیار ده‌ده‌یت ژنێكی گه‌نج بێت. له كوێیه؟ له كابینه‌یه‌كی گه‌وره‌دا ته‌نیایه و شه‌وه. له قۆناغی دوای ئه‌وه‌دا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چ كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌كه‌یه بووه‌ته هۆی شڵه‌ژانی ژنه‌كه، بیرده‌كه‌یته‌وه.
2- كاتێك كاره‌كته‌رێك هه‌ڵده‌بژێریت، ئه‌و هه‌ڵبژاردنه سەر‌كه‌وتن و شكستی تۆ له‌و چیرۆكه‌دا دیاریی ده‌كات. ئایا ئه‌م كاره‌كته‌ره كه‌سێكه كه ته‌واو دركی پێده‌كه‌یت؟ د‌رك نه‌كردنی كاره‌كته‌ر، خاڵی لاوازی زۆربه‌ی چیرۆكه بێسه‌ره و به‌ره‌كانه. ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌ره‌كه‌ت د‌رك نه‌كه‌یت، بێگومان نا‌توانیت باوه‌ڕت پێی بێت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیشت پێی نه‌بێت و حساب بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌یت، خوێنه‌ریش حسابی بۆ ناكات.
3- چیرۆكێك زیاتر به‌لای خوێنه‌ره‌وه خۆشه‌ویسته كه به پێشه‌كی پێویست یان به هه‌ندێ رووداوی پێشبینی نه‌كراو بنووسرێت. ئێستا رێگه‌م پێ بده پێت بڵێم له‌و چیرۆكه‌دا پێویستت به كاره‌كته‌رێكی دیكه هه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌كه بێت، به‌ڵام ئه‌و كاره‌كته‌ره كێیه؟ كوڕێكی فرۆشیاره؟ یان پارێزه‌ر، دكتۆر، یان كارمه‌ندی دۆزینه‌وه‌ی تاوان؟ به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ده‌توانیت هه‌ست بكه‌یت چ شتێك رووده‌دات.
4- چیرۆك ته‌نیا به یه‌ك كاره‌كته‌ر نانووسرێت. یه‌ك كاره‌كته‌ر ته‌نیا ماوه‌یه‌كی زۆری بۆ ناساندنی خۆی ده‌وێت. ته‌نانه‌ت كاتێك شوێن و فه‌زا له چیرۆكه‌كه‌دا وه‌كو پێویستن، ده‌توانرێت بۆ زانینی كاردانه‌وه‌ی ئه‌وانه له‌سه‌ر كاره‌كته‌ره‌كه، یان وه‌سفكردنی كاره‌كته‌ری دووه‌م به‌كاربهێنرێت.
ماوه‌یه‌كی زۆری پێچوو هه‌تا تێگه‌یشتم ناتوانم چیرۆكێكی پلۆت بۆ دانراو به یه‌ك كاره‌كته‌ر بنووسم، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه فه‌زاسازی له چیرۆكه‌كه‌دا زۆر گرنگه به ئاسانی ده‌توانرێت كاره‌كته‌ری دووه‌م به‌یان بكرێت. من پێم وایه له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م: چیرۆكی یه‌ك كاره‌كته‌ر راست و دروست نییه، یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كاره‌كته‌رێك له چیرۆكێكدا به‌ته‌نیا به‌جێ بهێڵیت ناچاره ماوه‌یه‌كی زۆر خه‌ریكی بیركردنه‌وه بێت له خۆی. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ته‌نیا یه‌ك كاره‌كته‌ر به‌كاربهێنیت ده‌رفه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كاره‌كته‌رێكیتر له ده‌ست ده‌ده‌یت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. له چیرۆكی "وێستگه‌ی نامۆ"دا من مرۆڤێك و بوونه‌وه‌رێكی فه‌زاییم هه‌بوو له كه‌شتییه‌كی ئاسمانی‌دا، بێگانه‌یه‌ك له پشت په‌یژه‌كه‌وه بوو كه نه‌قسه‌ی ده‌كرد و نه هیچی ده‌كرد به‌ڵكو ته‌نیا به‌شێك بوو له شوێنه‌كه. چیرۆكه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ناچێت هه‌تا من كاره‌كته‌ری سێهه‌م یانی كۆمپیوته‌ری هۆشیار نه‌ناسێنم، كه به‌هۆی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی وه‌كو "پووره جین"ه‌وه نیشان ده‌درێت. كاتێك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ده‌مرێت، پووره جین پشتیوانی ئه‌و له ده‌ستده‌دات و له‌ڕاستیدا ئێمه له رێگه‌ی پووره جینه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی رووداوه‌كه ده‌بینین كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌تا كۆتایی لاپه‌ڕه‌كه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ رابردووی ئه‌و.
بۆ باشتر تێگه‌یشتن له بابه‌ته‌كه نموونه‌یه‌كی ناسراوتر به‌كارده‌هێنین:
له‌وانه‌یه چیرۆكی "ئاگركردنه‌وه"ی جاك له‌نده‌نت خوێندبێته‌وه "پیاوێك له‌به‌رامبه‌ر سروشتدا" مرۆڤێك كه هه‌وڵده‌دات له سه‌رمای ژێر سفردا بمێنێته‌وه. به‌ڵام له‌و شوێنه‌دا كاره‌كته‌ری سێهه‌میشمان هه‌یه، سه‌گێك كه توانای خۆڕاگری و مانه‌وه‌ی له مرۆڤ زۆرتره. كاتێك پیاوه‌كه ده‌مرێت سه‌گه‌كه له ته‌نیشتییه‌وه ده‌وه‌ستێت و ده‌بێته هاوده‌ردی. سه‌گه‌كه ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ك به چیرۆكه‌كه ده‌به‌خشێت و قبووڵكردنی مردنی پیاوه‌كه به‌لامانه‌وه ده‌كاته كاری كرده.
ئیدیتێره‌كان زۆرجار دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورته‌چیرۆكانه‌ن كه له كۆتاییدا گێڕه‌ره‌وه‌كه‌یان ده‌مرێت. به‌ڵگه‌ی راستیشیان به‌ده‌سته‌وه‌یه كه له به‌شی "په‌یمانه نادیاره‌كان"دا لێی ده‌كۆڵینه‌وه. كۆتاییه‌ك ده‌توانێت له كۆتاییدا گۆڕینی گۆشه‌نیگای گێڕانه‌وه گونجاوتر بكات و گێڕه‌ره‌وه به زیندوویی بمێنێته‌وه و خوێنه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌مه له‌سه‌ر گێڕه‌ره‌وه ببینێت.
له شێوازه‌كانی دیكه‌شدا بوونی سێ كاره‌كته‌ر سوودی هه‌یه، بۆ نموونه بۆ ئه‌وه‌ی پلۆتی چیرۆكه‌كه ته‌واو بكه‌ین، ئاسایی مامه‌ڵه‌یه‌كی بچووك له نێوانی هه‌ردوولادا له مامه‌ڵه‌ی سه‌رانی دوژمن سه‌رنجڕاكێشتره. كاتێك هه‌رسێ كاره‌كته‌ره‌كه‌ت سه‌باره‌ت به شتێكی هاوبه‌ش هه‌ستێكی هاوشێوه‌یان هه‌یه، تۆ له سێ دیدی ته‌واو جیاوازه‌وه ده‌بینیت كه هه‌ر كامیان به‌پێی ستانداردی خۆی راسته. له‌به‌رئه‌وه دڵنیابه كه چه‌ند ره‌گه‌زێكت له‌به‌رده‌ستایه بۆ بینای چیرۆكێكی به‌قوه‌ت.
سه‌رچاوه: داستان نویسی نوین ص51-56