ئه‌م دیداره كورته‌ی له ته‌ك نووسه‌ری ناوداری چیلی ئیزابێل ئه‌له‌ندی سازكراوه، دیداری ژیانی ئه‌ده‌بی و پرسیاره له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی نووسه‌ر خوێندوویه‌تییه‌وه و پێیان سه‌رسامه، ئه‌له‌ندی له‌باره‌ی ئه‌و كتێبانه‌وه ده‌دوێت كه پێیان سه‌رسامه.
له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
*یه‌كه‌م كتێب عاشقی بوویت كام كتێبه‌بوو؟
-له چله‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا و له كۆتاییه‌كانی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا زۆر منداڵبووم له‌گه‌ڵ دایكم و دوو منداڵه‌كه‌یدا له ماڵه تاریكه‌كه‌ی باپیرم ده‌ژیاین له چیللی و ئه‌و شوێنه‌ش باشترین په‌ناگه‌بوو بۆ دایكم له دوای ئه‌وه‌ی باوكم به سێ منداڵه‌وه به‌جێی هێشتبوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌كو هه‌موو منداڵانی دیكه ئێمه تا راده‌یه‌ك فه‌رامۆشكرا بووین هیچ كه‌سێك شتی بۆ نه‌ده‌خوێندینه‌وه، دایكمان تووشی خه‌مۆكی ببوو و دایه‌نه‌كه‌شمان نه‌خوێنده‌وار بوو.
زۆر به‌زوویی یه‌كێك له مامه‌كانم فێری خوێندنه‌وه‌ی كردم و له ئاهه‌نگی یادی پێنچ ساڵه‌ی له دایكبوونمدا كتێبێكی چیرۆكی وێنه‌داری ئه‌سكه‌نده‌نافییه‌كانی به دیاری پێشكه‌ش كردم كه تا ئێستاش ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆریم وه‌كو خۆی له‌به‌ره و له یادم ماوه و تا ئه‌مڕۆش خه‌ون به شازاده‌ی به‌فر و قه‌ڵا سه‌هۆڵییه‌كان و ئه‌و كه‌سه خراپانه‌ی كه گۆڕدرابوون بۆ ورچ و له نێۆ ئه‌و چیرۆكانه‌دا بوون ده‌بینم.
*به‌رامبه‌ر به چ كتێبێك له كتێبه‌كانی ئه‌ده‌بی كلاسیكی هه‌ست به تاوانباری ده‌كه‌یت چونكه نه‌تخوێندۆته‌وه؟
-له سه‌رده‌می هه‌رزه‌كاریمدا ئه‌و كتێبانه‌ی له‌به‌ره‌ستمدا بوون له نێو كتێبخانه‌كه‌ی باپیرمدا ته‌نها كتێبه كلاسیكییه‌كان بوون، له ته‌مه‌نی حه‌ڤده ساڵیدا سه‌باره‌ت به ئه‌فسانه‌كان و شكسپیر و سێرڤانتس و زۆرێكی دیكه له نووسه‌ره‌كانم ده‌خوێنده‌وه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دوورتریش (جه‌ین ئۆستن)م ناسی و له یادمه چێژم له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه‌كانی"شه‌ڕوئاشتی " وه‌رگرت، به‌لام نه‌متوانی له (30) لاپه‌ڕه زیاتر له (تاوان وسزا) بخوێنمه‌وه.
*چ كتێبێك به به‌رده‌وامی و دووباره ده‌خوێنیته‌وه؟
-به به‌رده‌وامی شیعره‌كانی پابلۆنیرۆدا دووباره ده‌خوێنمه‌وه تاوه‌كو ئیلهامی لێ وه‌ربگرم و سوود له ده‌سته‌واژه خوازراوه‌كانی ببینم له هه‌مانكاتدا له‌و شیعرانه‌وه سامانی زمانه ئیسپانییه‌كه‌م كه زمانی دایك و سه‌ره‌كی خۆمه و هه‌ندێكیم له یادكرووه چونكه له‌م (30) ساڵه‌ی دواییدا له‌گه‌ڵ زمانی ئینگلیزی‌دا ژیاوم به‌ده‌ستی ده‌هێنمه‌وه. هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی كاره‌كانی (كاپلین نۆریس) دووباره ده‌خوێنمه‌وه به‌تایبه‌تی رۆمانی (رێڕه‌وی دێره‌كه‌ی چونكه خۆراكێكی رۆحی منه و به‌نهێنی له دڵی خۆمدا ئیره‌یی به‌شێوه‌ی ژیانی به‌ندیكتینییه‌كان ده‌به‌م(1).
*هیچ كتێبێك هه‌یه حه‌ز بكه‌یت تۆ بتنووسیایه؟
-حه‌زده‌كه‌م من نووسه‌ری (هاری پۆته‌ر) بوومایه، چونكه هانی ملیۆنه‌ها منداڵی دا له هه‌موو ناوچه‌كانی جیهاندا بخوێننه‌وه خۆشم كاتێك له‌گه‌ڵ هه‌رسێ منداڵه‌كه‌مدا گه‌شتێكی سه‌فاریمان بۆ ئه‌فریقا كرد له جیاتی سه‌یركردنی كۆچی ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان یاخود كۆمه‌ڵی فیله‌كان منداڵه‌كانم سه‌رقاڵی كتێبێكی ئه‌ستووربوون كه لێم وه‌رگرتن خۆشم له چركه‌ی یه‌كه‌مه‌وه ئالووده‌ی بووم و یه‌كه‌مین پرسیار به مێشكمدا هات ئه‌وه‌بوو ئایا من بۆچی بیرۆكه‌یه‌كی له‌م جۆره نایابم دانه هێناوه؟
*ئێستا ئه‌و كتێبه نوێیه چییه زۆر به‌بایه‌خه‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌یت؟
-كتێبی زۆرم له‌لایه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی شه‌وان چاوه‌ڕوانی خوێندنه‌وه‌یان ده‌كه‌م بۆیه چاوه‌ڕوانی هیچ كێبێكی نوێ ناكه‌م و زۆربه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌یانخوێنمه‌وه له كتێبخانه ناوخۆكه‌ی لای خۆمه‌وه (بوك ساباج) كه سه‌ر به‌ناوچه‌ی مارینه به‌ده‌ستی ده‌هێنم و له‌وێ ئه‌و كتێبانه‌م بۆ هه‌ڵده‌بژێرن كه تازه بڵاو بوونه‌ته‌وه و پێویسته بیانخوێنمه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به راست زۆر چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌م ته‌نها ئه‌و كتێبه‌یه له ساڵی داهاتوودا ده‌ینووسم و ئه‌ویش رۆمانێكی دوور و درێژی ئومێد به‌خشه به دوایدا ده‌گه‌ڕێم(2).
په‌راوێزه‌كان:
(1).به‌ندیكتینیه‌كان: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاینی ره‌به‌نین سه‌ر به‌كڵێسای كاسۆلیكین و شوێن ده‌سه‌ڵاتی قه‌شه بیندیكت كه‌وتوون و هه‌ندێك جار وه‌كو قه‌شه ره‌شپۆشه‌كان ناوزه‌ند ده‌كرێن به هۆی ره‌نگی ره‌شی پۆشاكه‌كانیانه‌وه و سه‌باره‌ت به‌سه‌رسامبوونی نووسه‌ر به‌شێوازی ژیانیانه‌وه به هۆی رێساكانی ژیانیانه‌وه‌یه كه ئه‌مانه هه‌ندێكیانن: نابێت سه‌رقالێ ئیشكردن بن، نابێت زۆر سه‌رقاڵی نوێژكردن بن نه‌با به‌رپرسیارێتیه‌كانیان فه‌رامۆش بكه‌ن، پێویسته هاوسه‌نگی خواردن و خواردنه‌وه و خه‌و و خوێندنه‌وه رابگرن.
(2). مه‌به‌ستی له رۆمانی (پاپۆری نیرۆدا: له ته‌پۆڵكه‌یه‌كی ده‌ریای درێژدا)یه كه له ساڵی 2020 دا له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه بڵاو كرایه‌وه.
سه‌رچاوه:
www.takweenkw.com