هیندستان؛ ئاوارەبوونی500 هەزار كەس

09:58 - 2022-05-19
جیهان
521 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ ‌و لافاوی بەهێز، زیاتر لە 500 هەزار هاووڵاتی هیندستان لە ویلایەتی ئاسام لە باكووری خۆرهەڵاتی هیندستان ئاوارە بوون، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش هۆشدارییانداوە لە خراپتربوونی دۆخەكە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، ئاوی رووباری براهماپوترا كە یەكێكە لە گەورەترین رووبارەكانی جیهان، بەشێوەیەك بەرزبۆتەوە، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 1500 گوند ژێرئاوكەوتوون ‌و پێشبینیش دەكرێت كە دۆخەكە بۆ چەند رۆژێكی دیكە بەردەوام بێت. 
بە وتەی وەزیری سەرچاوەكانی ئاو لە ویلایەتەكە: زیاتر لە 500 هەزار كەس زیانیان بەركەوتووە ‌و تادێت دۆخەكەش مەترسیدارتر دەبێت ‌و لە چەند رۆژی رابرووشدا حەوت كەس گیانیان لەدەستداوە. 
سەرچاوە/ ئاژانسەكان

#هیندستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان