وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی جەمای ئێزدیییەکان دەکات

03:37 - 2023-10-11
کوردستان
415 جار خوێندراوەتەوە

نیوەرۆی رۆژی چوارشەمە 11ی 10ی 2023، وەفدێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەیاوەری ھەڤاڵانی مەڵبەندی نەینەوا و کادرانی دەڤەرەکە لە پەرستگای لالش لە قەزای شێخان بەشداریان کرد لە جەژنی جەمای ئێزدییەکاندا.
لە سەردانەکەدا بۆ پەرستگای لالش لە لایەن میری ئێزدییەکان و گەورەپیاوان و کەسایەتی ئێزدییەکان پێشوازیکران، وەفدی یەکێتی پیرۆزبایی سەرۆك بافڵ و سەرکردایەتی یەکێتیان گەیاندە خوشك و برا ئێزدییەکان و ھیوایان خواست ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن و رایانگەیاند، وەك یەکێتی پشتگیری و پشتیوانی ھەمیشەیی ئێزدییەکان دەکەین و بۆ خزمەتکردنیان ئامادەین.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان