یادەوەریی وەرزشی

11:18 - 2023-10-30
وەرزش
283 جار خوێندراوەتەوە

خەسرەو گورون

90

لە ژمارەكانی پێشووی ئەم زنجیرە باسانەمەدا تیشكێكم خستە سەر سەرجەم یارییەكانمان لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراق-گروپی باكوور  بۆ وەرزی 1989-1990، لەو وەرزەدا تەنیا دوو یارییمان بردەوە یەكەمیان لە كەرامەی شاری كەركوك 3-0  و دووەمیشمان  2-1 لە سەورەی شاری كەركوك بوو كە لە كەركوك كرا، سێ یارییش یەكسان بووین،             (0-0) لەگەڵ فتووە و (1-1) لەگەڵ برایەتی و (1-1) لەگەڵ موسڵ،  تەواوی ئەنجامی ئەو یارییانە بەمشێوەیە بوون:
*سلێمانی× 1 ی حوزەیرانی كەركوك (0-1)-3/11/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*  سلێمانی× كەرامەی شاری كەركوك (3-0)، 10/11/1989 هەرلە یاریگای سلێمانی كرا.
*سەورەی كەركوك×سلێمانی (1-0)، 17/11/1989 لەكەركوك كرا.
*سەڵاحەدین×سلێمانی(2-1)، 24/11/1989 لە تكریت كرا.
*موسڵ×سلێمانی (3-1) ، 1/12/1989 لە یاریگای موسڵ كرا.
*برایەتی×سلێمانی(1-0)، 7/12/1989 لە یاریگای هەولێر كرا.
*سلێمانی×موسڵ (1-2)، 15/12/1989 لە یاریگای سلێمانی كرا.
*1 ی حوزەیران×سلێمانی (2-1)، 5/1/1990 لە كەركوك كرا.
*كەرامەی شاری كەركوك×سلێمانی (2-1)، 12/1/1990 لە كەركوك كرا.
*سلێمانی×سەورە (2-1)، یارییەكەش 19/1/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×سەڵاحەدین(1-3)، یارییەكەش 9/2/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×فتووە(0-0)، یارییەكەش 23/2/1990 لە سلێمانی كرا.
*سلێمانی×برایەتی(1-1)، یارییەكەش 2/3/1990 لە سلێمانی كرا.
*موسڵ×سلێمانی (1-1)، یارییەكەش 9/3/1990 لە موسڵ كرا.
بەم ئەنجامە بووین بە خاوەنی دوو بردنەوەو سێ یەكسان بوون و 7 خاڵ و 13 گۆڵمان كردبوو 20 گۆڵیشمان لێكرابوو، هەردوو یانەی یەكی حوزەیران و سەڵاحەدینیش بۆ قۆناغی دووەمی خولی پلە دووی یانەكانی عیراق سەركەوتن و یانەی كەرامەش بۆ خولی پلە سێی یانەكانی عیراق دابەزی و ئێمەش لە خولەكەدا ماینەوە.
پاش تەواو بوونی ئەم خولەو مانەوەشمان لە خولەكەدا، تیپی یانەی سلێمانی بەشداریی خولێكی دۆستانەی ناوخۆیی كرد لە سلێمانی كە لە یاریگای زانكۆی ئێستا و ئەوسا یاریگای كەمال سەلیم بوو، خولەكەش بەبۆنەی تەواو بوونی یاریگای نوێی كەمال سەلیمەوە بوو، خولەكە یانەی سلێمانی كردیەوە و لە ژمارەی داهاتووی ئەم باسانەمدا باسی ئەم خولەو یارییەكانی یانەی سلێمانی دەكەم.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان