له شاری به‌غداد و لە یاریگا‌ی تاجی، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌كانی عێراق کرا و تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی نازناوی پاڵەوانی دەستەبەر کرد‌و بە جامی پاڵەوانەوە گەڕایەوە سلێمانی.
له د‌ەقیقەی 72 ی یارییەکەدا مسته‌فا عوده‌ی توانی گۆڵی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتن بۆ تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بكات، پاش ئه‌و گۆڵه و دوای 9 دەقیقە، سامی سه‌عید دووباره گه‌یشته‌وه سه‌ر تۆڕی گۆڵی یانه‌ی مینا و گۆڵی دووه‌می بۆ پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشەکان کرد، پاش ئه‌و گۆڵه و له هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی یاریزانانی یانه‌ی مینادا و له د‌ەقیقەی 85 دا توانیان گۆڵێک بکەن، بەڵام له د‌ەقیقەی 90+4 دا دووباره سامی سه‌عید توانی گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می پ‌ێشمەرگە بكات و یارییەکەشیان 3-0 بردەوە و بوون بە پاڵەوانی عیراق.