ئاكۆ كه‌ریم مه‌عروف
ئه‌م كتێبه نووسینی لیدیا شۆیه‌مان هۆداكه و فرمێسك مسته‌فا وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی و به‌رهه‌مه‌كه مۆنۆدرامه‌یه‌كه گوزارشت له و جه‌نگه خوێناوییه‌ی ساڵی 1991ده‌كات كه تا ساڵی 1995 به‌رده‌وام بووه، ئه‌و جه‌نگه ترسناكه له نێوان هه‌ریه‌ك له سلۆڤینیا و بۆسنێ و هێرسۆگۆڤینا و كرواتیا هه‌ڵگیرساوه، ئه‌و جه‌نگه به‌شێك له خاكی ئه‌و وڵاتانه‌ی وێران و خاپوور كردووه. كه به ترسناكترین و تۆقێنه‌رترین جه‌نگی ئه‌وروپا داده‌نرێ. خه‌ڵكێكی زۆر ئاواره‌بوون و خه‌ڵكانێكی زۆریش كوژران. پاش كۆتایی هاتن و وه‌ستانی جه‌نگه‌كه گه‌لێك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند به سه‌لیقه و توانا به‌هره‌ی خۆیان ئه‌م جه‌نگه‌یان له به‌رهه‌مه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه‌كانیاندا ته‌وزیف كردووه و كاریان له‌سه‌ری كردووه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌م مۆنۆدرامایه‌یه، كه له‌باره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌وه‌یه، كه به‌رهه‌مێكی نووسه‌ری كرواتی لیدیا شۆیه‌مانه و نووسه‌ر له باره‌ی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نووسیوه، كه چیرۆكی ماریا و كچه‌كه‌یه‌تی به ناوی لوچیا. به‌رهه‌مه‌كه له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه له دوو توێی 71 لاپه‌ڕه‌دا.