لە چالاكییەكی هاوبەشدا سێ تیرۆریست دەستگیركران

10:59 - 2022-03-16
کوردستان
784 جار خوێندراوەتەوە

لە بڵاوكراوەیەكدا، دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی، ئەوەی خستۆتەڕوو كە رۆژی دووشەممە 14/3/2022 لە چالاكییەكی هاوبەشی هێزەكانمان لەگەڵ هێزەكانی دەزگای دژەتیرۆری عیراقی، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد سەبارەت بە گروپێكی تیرۆریستی سەر بە رێكخراوی داعش، كە پێكهاتبوون لە دوو كەسی خۆكوژی بیانی لەگەڵ یەك كەسی گەیەنەر، كە هاووڵاتی عیراقییە، لە بۆسەیەكی هێزە هاوبەشەكەدا توانرا دەستگیربكرێن و سەرجەم پیلانە تیرۆریستییەكانیان هەڵبوەشێنرێتەوە، پڕۆسەكەش لە سنووری پارێزگای كەركوك ئەنجامدرا.
بە وتەی لیوا یەحیا رەسوڵ «ئۆپەراسیۆنەكە لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق بەڕێز مستەفا كازمی ئەنجامدراوە و دەزگای دژەتیرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەشداربوون، توانرا لە مۆڵگەكانی تایبەت بە خۆیان، پێش گەیشتنیان بە شوێنی ئامانجەكە، دەستگیربكرێن».


#هەرێمی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان