״كورد خاوەنی بەرنامەیەكی هاوبەش بێت״

10:11 - 2022-03-16
کوردستان
787 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، پێشوازییانكرد لە دەیڤد هەنت كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری.

لە دیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق، رۆڵی بەریتانیا و هاوپەیمانان لە هاوكاری و هەماهەنگی لە جەنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تێكشكاندنیان، هەردوولا هاوڕابوون هەماهەنگییەكان بەردەوامبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سەرجەم رووەكانەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و سەعدی ئەحمەد پیرە، دید و تێڕوانینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بۆ وەفدی میوان خستەڕوو و دووپاتیانكردەوە كە یەكێتی هەمیشە لەگەڵ چارەسەری بنەڕەتیی كێشەكانە و بۆ كوردستانیش دیدگای روونی هەیە و دەیەوێت كورد خاوەنی بەرنامەیەكی هاوبەش بێت.

 

#هەرێمی كوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان