پاکستان ئاوارە نایاساییەکان لە وڵاتەکەی دەردەکات

11:18 - 2023-11-03
جیهان
194 جار خوێندراوەتەوە



حکومەتی پاکستان بڕیاریدا ئاوارە ئەفغانەکان لە خاکی وڵاتەکەی بکاتە دەرەوە. هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەدان هەزار ئاوارە خۆیان گەیاندووەتە خاڵە سنوورییەکان و خاکی پاکستان بەرەوە ئەفغانستان جێدەهێڵن.
هەرچەندە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی کۆچەران و ئاوارە داوایانکرد پاکستان لەو بڕیارە پەشیمان بێتەوە بەڵام وەزارەتی ناوخۆی پاکستان رایگەیاند: لە 2 ی نۆڤەمبەرەوە، سەرجەم ئەو ئاوارانە دەستگیر دەکات کە مۆڵەتی مانەوەیان نییە.
لای خۆشیەوە حکومەتی تالیبان رایگەیاند: لە ئەفغانستان ئوردوگا بۆ ئاوارەکان ئامادە دەکات.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان