نەورۆز چوارەم یاریی دەكات

09:46 - 2023-11-07
وەرزش
181 جار خوێندراوەتەوە

 رەوەز ئیسماعیل




تیپی یانەی نەورۆز ئەمساڵیش لە خولی ئەستێرەكانی عیراقدا بەشداریی دەكات و تا ئێستا سێ یاریی لەم خولەدا كردووە و رۆژی هەینی ئایندەش چوارەم یاریی خۆی لە نێو یاریگای و هاندەرانیدا دەكات.
تائێستا ئەم تیپە سێ یاریی لە خولەكەدا كردووە، یەكەم یاریی لە بەغدا بەرامبەر یانەی زەورا بوو، یارییەكەی 2-1 بردەوە، دووەم یاریشی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر تیپی یانەی دهۆك بوو، بەڵام لەم یارییەدا نەیتوانی بردنەوە دەستەبەر بكات و 0-1 بە یانەكەی دهۆك دۆڕا، سێیەم یاریی نەورۆز بەرامبەر یانەی قووە جەوی بوو، یارییەكە لە یارگیا كوت كرا، تایمی یەكەم هەردوولا 1-1 یەكسان بوون، بەڵام لە تایمی دووەمدا قووە جەوی دووەم گۆڵی كردو بەمەش نەورۆز دووچاری دووەمین دۆڕاندن هات.
نەورۆز ئەم هەفتەیە چوارەم یاریی خۆی جارێكی تر لە نێو یاریگای هاندەرانیدا دەكات و ئەمجارە میوانداریی لە یانەی مینا دەكات، نەوا لەتیف لێپرسراوی راگەیاندنی یانەی نەورۆز بە ستادیۆمی راگەیاندن یارییەكە دەكرێت، وەك لە خشتەی دانراوی یەكێتیی تۆپی پێی عیراقدا هاتووە یارییەكە رۆژی هەینی ئایندە 10/11/2023 لە یاریگای سلێمانی دەكرێت،بەڵام رەنگە كاتەكەی بگۆڕدرێت  و سەعات 3 ی عەسر بكرێت نەك سەعات 9 ی شەو، هەروەها ئەوەشی ووت كە تیپەكەیان چاوی لە سێ خاڵی یارییەكەیە چونكە تیپی یانەی مینا لەبەر ئەوەی سزای فیفای لەسەرەو ناتوانێت یاریزانی نوێ بهێنێتە ریزەكانی، دەنگۆی ئەوە هەبوو لە خولەكە بكشێتەوە، بەڵام وا نەبوو، بە یاریزانە لاوەكانی و چەند یاریزانێكی تری ئامادەی یارییەكانی دەبێت و یارییەكانی تەواو دەكات.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان