یادەوەریی وەرزشی

09:54 - 2023-11-07
وەرزش
128 جار خوێندراوەتەوە
خوالێخۆشبوو وەرزێر عەلی بۆسکانی

خەسرەو گورون

91

لە ژمارەكانی پێشوودی ئەم باسانەمدا بە چەند ئەڵقەیەك تیشكێكم خستە سەر سەرجەم یارییەكانی تیپی یانەی سلێمانی لە خولی پلە دووی یانەكانی عیراقدا بۆ وەرزی 1989-1990، ئەوەبوو ئێمە وەك تیپی یانەی سلێمانی لەو خولەی ئەو ساڵەدا تەنیا دوو یارییمان بردەوە و سێ یارییش یەكسان بووین و بەوەش توانیمان لە خولەكەدا بمێنینەوە.
پاش ئەوەی یارییەكانی ئێمە لەو خولەدا كۆتاییهات، دواتر تیپی یانەی سلێمانی بەشداریی خولێكی دۆستانەی ناو شاری سلێمانی كرد كە یانەو دامەزراوە وەرزشییەكانی ئەوسای سلێمانی تیایدا بەشدار بوون.
خولەكە بە بۆنەی چاككردن و نۆژەنكردنەوەی یاریگای ئەوسای تیپی كەمال سەلیمەوە بوو كە ئێستا یاریگای زانكۆیە، ئەوكاتەش یانەی سلێمانی ئەركی نۆژەنكردنەوەو چاككردنی یاریگاكەی گرتبووە ئەستۆی خۆی.
خولەكە ئەم تیپانە تیایدا بەشداربوون (یانەی سلێمانی، لاوانی یانەی سلێمانی، تیپی پۆلیسی سلێمانی، هەڵبژاردەی تیپە میللییەكان) یارییەكانیش بەسیستمی چوونە دەرەوە بوو بە دوو دۆڕاندن، خولەكەش مانگی نیسانی ساڵی 1990 دەستیپێكرد.
یەكەم یاریی
 رۆژی 21/4/1990 لەو یاریگایە تیپی یانەی سلێمانی یەكەم یاریی خۆی بەرامبەر تیپی لاوانی یانەی سلێمانی كرد، هاندەرانێكی زۆر ئامادەی بینینی یارییەكە بوون، خوالێخۆشبوو حەمەی عەبۆل و كاك سەعدی غەریب راهێنەرانی تیپی یانەی سلێمانی بوون،  شێخ ئیسماعیل مەحمود سەرپەرشتیاری تیپەكە بوو، لەیەكەم یارییماندا هەردوو راهێنەر بە پلانی 4-4-2 یارییان كرد، توانیشمان 2-1 یەكەم یارییمان ببەینەوە، هەردوو گۆڵەكەی ئێمەش رەفیق عەلی بەپەنالتی و ئامانجی سەید برایم كردیان، پێكهاتەكەشمان بەمشێوەیە بوو:
*گۆڵچی:رەفیق عەلی-كاپتنی تیپ.
* بەرگری(ئامانج سەید برایم، نەوزاد مستەفا، داخل جەبار، گۆران مەحمود حاجی.
*ناوەند(خەسرەو گورون، خوالێخۆشبوو وەرزێر عەلی بۆسكانی، بەكر شێخ مستەفا، فەرەیدون كەمال).
*هێرشبەر:نازم عەرەب و فەلاع عەلی زێوێی.
لە یارییەكەدا هەردوو راهێنەر ئەم دوو گۆڕانكارییەیان كرد: خوالێخۆشبوو عەتای گۆڵچی بۆ شوێنی رەفیق، موحسینی هەڵەبجە بۆ شوێنی بەكر.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان