لە فارسییەوە: محەمەد کەریم
2-1
رۆمانی پۆلیسی له‌وانه‌یه چیرۆكێكی درێژ بێت به‌شێوه‌ی رۆمان، كورته‌چیرۆكی پۆلیسیش هەیە، به‌هه‌رحاڵ كاتێك رۆمانێك به رۆمانی پۆلیسی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت: تاوانێك رووبدات، له‌وانه‌یه ئه‌م تاوانه به‌هۆی یه‌ك كه‌س یان چه‌ند كه‌سێكه‌وه كرابێت، دواجار ئه‌م تاوانه به‌هۆی لێكۆڵه‌رێكی پڕۆفیشناڵ یان ئه‌ماتۆره‌وه بدۆزرێته‌وه.
چیرۆكه‌كانی ناچنه چوارچێوه‌ی چیرۆكی رۆمانی پۆلیسییه‌وه
له هه‌ندێك به‌رهه‌می كلاسیك‌دا وه‌كو ئۆدیپی پاشا یان به‌شێك له كتێبی ئه‌نیید (Aeneid)ی (ئارسه‌ر ڤێرجیل) له‌وێدا كه چیرۆكی كاكۆس و هه‌رقل ده‌گێڕدرێته‌وه، كه‌م و زۆر هه‌ندێك ره‌گه‌زی پێكهێنه‌ری رۆمانی پۆلیسی ده‌دۆزینه‌وه. دانیال كاتێك سۆزانا له ده‌ست شێخه‌كانی هۆز رزگار ده‌كات كۆنه په‌رستگای به‌عل فریو ده‌دات به ده‌ربڕینێك رۆڵی لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی پۆلیس ده‌بینێت، به‌ڵام له بنچینه‌دا چیرۆكه‌كانی ناچنه چوارچێوه‌ی چیرۆكی رۆمانی پۆلیسییه‌وه.
هه‌روه‌ها جۆره‌ها چیرۆكی نوێ كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان به رۆمانی پۆلیسییه‌وه هه‌یه: یه‌كه‌م شێواز له‌م جۆره جۆنی پاڵه‌وانێكه كه به‌رجه‌سته‌ترین نموونه‌ی لای (ئه‌رسین لوپین) و (مۆریس لیبلان) و (ره‌فلیز هۆرنانگ) ده‌بینینه‌وه. ئاخریش له‌وانه‌یه شێوه‌یه‌ك بێت كه تیایدا نه كردنی تاوان گومانی تێدایه و نه هه‌واڵی سه‌لماندنی هه‌یه و زۆر شێوازی تریش.
له‌ڕاستیدا ئه‌م جۆره چیرۆكانه له ده‌ره‌وه‌ی رۆمانی پۆلیسیی واقیعییه‌وه‌ن، هه‌ندێ چیرۆك بۆ نموونه- ئه‌و چیرۆكه ترسناكانه‌ی كه كوشتن تیایاندا رووی نه‌داوه یان چیرۆكی سیخوڕی و سه‌رچڵانه و چیرۆكی رۆحیانه‌ت- له بێخه‌وه چیرۆكی پۆلیسی نین.
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی چیرۆك یان رۆمانی پۆلیسی تاڕاده‌یه‌ك دواكه‌وتووه و به‌هه‌ندێ چاوپۆشییه‌وه ده‌توانین داهێنانی بده‌ینه پاڵ ئه‌دگار ئالان پۆ. شوێنی روودانی چیرۆكی (رازی ماری رۆژێ) له پاریسه، به‌ڵام له ئه‌سڵدا ئه‌دگار ئالان پۆ باسی كوشتنی (ماری سیسیلیا) ده‌كات كه هه‌مان كات له نیویۆرك رووی‌دابوو. ئه‌دگار ئالان پۆ رێگه‌چاره‌ی دۆزینه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی له‌م چیرۆكه‌دا نیشانداوه و هه‌مان رێگه‌چاره سه‌ره‌نجام له دۆزینه‌وه‌ی بكوژی راسته‌قینه‌دا سه‌ركه‌وتوانه به‌كارده‌هێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه یه‌كه‌م كورته‌چیرۆكی پۆلیسی له ئه‌مریكاوه سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌ڵام یه‌كه‌م چیرۆكی درێژی پۆلیسی فه‌ره‌نسییه. له ساڵی 1866دا ئمیل گابۆریو
(Emile Gaboriau) به‌سه‌رهاتی لیورۆگ-ی نووسی و به‌م چیرۆكه درێژه و چیرۆكه درێژه‌كانی دیكه‌ی ئمیل گابۆریو رۆمانی پۆلیسی دره‌وشایه و ره‌واجی په‌یداكرد. ته‌قریبه‌ن هه‌ر له‌و رۆژگاره‌دا بوو كه رۆمانی (به‌ردی مانگ)ی ولیام ویلكلی كۆلینز له به‌ریتانیا بڵاوبۆوه و كۆلینز به خوڵقاندنی عه‌ریف كاف و ئه‌و حه‌زه زۆره‌ی بۆ گوڵی سوور نیشانی ده‌دات سه‌ره‌داوێكی درێژی سه‌باره‌ت به ئه‌فسه‌ری لێكۆلێنه‌وه‌ی سه‌یری ئینگلیزی هێنایه ناو دنیای رۆمانی پۆلیسییه‌وه.
یه‌كه‌م پێشوازیی گه‌وره‌ی خه‌ڵك له چیرۆكی پۆلیسی بۆ ساڵی (1891) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زنجیره چیرۆكه‌كانی شارلۆك هۆڵمز له گۆڤاری (ستراند-Strand) دا بڵاوكرایه‌وه و دواجار نووسه‌ره‌كه‌ی (ئارسه‌ر كۆنان دۆیل-Athur Conan Doyle ) هه‌موو چیرۆكه‌كانی به‌ناوی به‌سه‌رهاته‌كانی شارلۆك هۆڵمزه‌وه به‌یه‌ك جار بڵاوكرده‌وه.
له چیرۆكه‌كانی شارلۆك هۆڵمزدا تاوانه‌كان زۆربه‌یان دزین
له چیرۆكه‌كانی شارلۆك هۆڵمزدا تاوانه‌كان زۆربه‌یان دزین (زیاتر دزی خشڵ و وێنه‌ی گرنگ و پڕ ده‌ردیسه‌ری) یان گێژكردنی ئه‌سپه‌كانی پێشبڕكێ، جگه‌له‌مه جاریوایه هه‌ر باسی تاوانی تیا نییه. به‌كرده‌وه له هه‌موو رۆمانه پۆلیسییه‌كاندا ته‌نیا تاوانێك به‌رچاو ده‌كه‌وێت- كوشتن و تاوان. له‌وانه‌یه هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و حه‌قیقه‌ته بگه‌ڕێته‌وه كه چیرۆكه پۆلیسییه‌كانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ چیرۆكه ئه‌خلاقییه‌كاندا بوون به یه‌كێك و به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بوون. له‌م جۆره چیرۆكانه‌دا قسه له‌سه‌ر شه‌ڕ ده‌كرێت- به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وه خێره كه ده‌بێت سه‌ركه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێی خوێنه‌ر بگاته لووتكه چ شتێك گرنگتر و مایه‌ی نیگه‌رانیتره له‌وه‌ی گه‌مه به ژیانی مرۆڤ بكرێت. له‌به‌رئه‌وه جگه‌له كوشتن بۆ چیرۆكی پۆلیسی هیچ بابه‌تێكی تر به‌س نییه و دادی چیرۆكه‌كه نادات.
كوشتن هه‌میشه سه‌خت و ئاڵۆز نییه، به‌تایبه‌تی كوشتنێكی ئاسان كه ئاشكراكردنی دوور و درێژه و پڕه له كێشه و سه‌رئێشه. هه‌ندێك له نووسه‌ران كه له بابه‌تی دووباره ماندووبوون، به توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه شێوازی نوێ ده‌دۆزنه‌وه: بۆ نموونه له رۆمانی (نۆ به‌رگدرووه‌كه)ی (دوروسی سایرز)دا تاوانه‌كه له‌لایه‌ن زه‌نگی كڵێساوه كراوه.
رووداوی ده‌سكرد
یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی رۆمانی پۆلیسی كه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه پشتی پێ ده‌به‌سترێت، ئه‌و سنووره‌یه كه بۆ داهێنانی نووسه‌ر داده‌نرێت. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه چیرۆكی رۆمانه‌كه قابیلی قبووڵ بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژه‌هرێك به‌كاردێت، ده‌بێت ژه‌هرێك بێت كه زانستی پزیشكی ئاگای لێی بێت. ئه‌و گورز و لێدانانه‌ی له كوژراو دراون، ده‌بێت به‌ڕاستی لێی درابن. چه‌كی نادیار و نه‌ناسراو و داهێنراوه تازه زانستییه‌كان، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر نه‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكی ئه‌گه‌ری هه‌بوونیان بسه‌لمێنێت و قابیلی قبووڵ بن، نابێت به‌كاریان بهێنێت. رووداوی ده‌سكرد ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك دروست بكرێت كه قابیلی قبووڵ و باوه‌ڕپێكردن بێت.
ئه‌زموونی پۆلیس له ژیانی واقیعی رۆژانه‌دا ئه‌وه‌ی نیشان داوه به ده‌گمه‌ن كوشتنێك رووده‌دات كه زیاتر له‌یه‌ك كه‌س تاوانه‌كه‌ی كردبێت. هه‌وڵ و ته‌قه‌لای پۆلیس زیاتر بۆ ده‌سكه‌وتنی به‌ڵگه‌ی یاساییه كه ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌كه و كۆتایی هاتنی دۆسێی تاوانه‌كه و كێشه‌كه. له كاتی به‌دواداچوونی تاوانی كوشتندا باشتروایه ئه‌و شێوازانه به‌كاربهێنرێن كه به‌تایبه‌تی نووسه‌ری رۆمانی پۆلیسی حه‌زی لێیه‌تی و به‌لایه‌وه په‌سه‌نده. به‌ڵام ئیشی پۆلیس زۆرجار خاوه و درێژه ده‌كێشێت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن رووبه‌ڕووی تاوانێكی كوشتن ده‌بێته‌وه كه هۆكاری راسته‌قینه‌ی له‌ناو ده دوانزه هۆكاری تردا ون بووبێت.
كه‌واته روون و ئاشكرایه بۆچی نووسه‌ری چیرۆك و رۆمانی پۆلیسی ئازادی بێسنووری بۆ خۆی ده‌وێت. دڵداره باج وه‌رگره‌كه‌ی خیانه‌تی لێده‌كات و هه‌مان رۆژ ده‌بێته میراتگرێكی ونبووی سه‌روه‌ت و سامانێكی بێ‌سنوور، مرۆڤێكی كه‌نارگیر و خه‌ڵوه‌تكێش و داماوی ته‌نیا له سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا خاوه‌نی یه‌ك فلسی ره‌شه‌وه بووه كه ناوه‌ڕاسته‌ی قه‌ڵب بووه و ره‌مزی كه‌شفكردنی گروپێكی قاچاخچی ماده‌ی هۆشبه‌ری تیایه. هه‌تا ئه‌و شوێنه‌ی مه‌سه‌له‌ی گرنگ و قابیلی قبووڵ زیانی به‌رنه‌كه‌وێت و خوێنه‌ر وا هه‌ست نه‌كات گاڵته‌ی پێكراوه و ساده‌یی ئه‌و خراپ به‌كارهێنراوه، ده‌كرێت هه‌موو شێوازێك له چیرۆك و رۆمانی پۆلیسیدا به‌كاربهێنرێت. باشترین چیرۆك و رۆمانی پۆلیسی ئه‌وه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خوێنه‌ر هه‌ست نه‌كات ده‌سكرده.
سه‌رچاوه:
مجله الفبا شماره
-2 به سردبیری غلام‌حسین ساعدی
ئەدگار ئالن پۆ یەکەم داهێنەری چیرۆکی پۆلیسی