خەمی چارەنووسی کەرکوکییەکان هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیردەمانەی هێنایە ئاراوە

08:48 - 2023-11-18
کوردستان
394 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستا پەروین ئیشراف کاندیدی ژمارە ١٢ لەسەر لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، سەبارەت بە هاوپەیمانێتییەکەیان و بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەی کەرکوک، رایگەیاند: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەیتوانی بە تەنیا و بە لۆگۆ و ئاڵای خۆیەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکات، بەڵام خەمی کەرکوک و داهاتووی کەرکوک وایکرد یەکێتی بیر لە هاوپەیمانێتییەک بکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد چەند حزب و لایەنێکی تری کوردی بەرژەوەندی تەسکی حزبییان خستە پێش بەرژەوەندی کورد و کەرکوکەوە و نەک نەهاتنە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە بەڵکو لەمپەر و ئاستەنگیان بۆی دروستکرد. وتیشی لەدوای هەڵبژاردنەکان، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە فروانتر دەبێت و دەبێتە قەوارەیەکی گەورەی کاریگەر.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، جیاکارییەکی گەورە لەنێوان پێکهاتە و عەشیرەتە جیاوازەکانی کەرکوک دەکرێت لەلایەن پارێزگاری بەزۆر سەپێنراوی شارەکە و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومەتی خۆجێی کەرکوک. هەروەها وتیشی لیستی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، کۆتایی بەو جیاکاری و نادادییە دەهێنێت و تێكڕا ئەندامانی لیستەکە لەسەر کارکردن بۆ دانانی پارێزگارێکی نوێ تەریب و هاوڕان.

سەرچاوە: kurdsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان