د. سۆزان شوانی : گەنجانی کەرکوک بە پلان پەراوێزخراون

11:26 - 2023-11-20
کوردستان
53 جار خوێندراوەتەوە

د.  سۆزان شوانی،  كاندیدی ژمارە ٢٤ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند کە لە کەرکوکدا گەنجانی کورد بە پلان پەراوێزخراون.

د.  سۆزان  وتی " گەنجانی کەرکوک بە پلان پشتگوێخراوەن بۆ ئەوەی ناچارن شارەکە بەجێ بهێڵن، چونکە هیچکات ناویان بۆ دامەزراندن دەرناچێت و ئەوانەی دادەمەزرێن تەنها گەنجانی نەتەوەیەکی دیاریکراون"

د.  سۆزان  وتییشی" جگە لەوەی لە کەرکوک کێشەی داگیرکردنی زەوییە کشتوکاڵیەکانمان هەیە کە لە رێگەی هێزەوە ئەنجام دەدرێت، ئێمە لە ئەنجومەنی پاریزگا دەمانەوێت ماف بۆ هەموو هاوڵاتیانی کەرکوک و لەنێویشیاندا هاوڵاتیانی کورد بگەڕێنینەوە"

بابەتە پەیوەندیدارەکان