مێتا بەکارهێنانی فەیسبووک و ئینستاگرام دەکاتە پارە

06:21 - 2023-11-21
هەمەرەنگ
173 جار خوێندراوەتەوە

لە بەرامبەر چەند بڕیارێکی دادگای باڵای ئەوروپا، کۆمپانیای مێتا رایگەیاند: بەکارهێنانی فەیسبووک و ئینستاگرام بۆ بەکارهێنەرە ئەوروپییەکان دەکاتە پارە.
هەروەها کۆمپانیای مێتا بڕیاریداوە بەکاربەرانی ئەو دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، پێویستە یان رێگە بە پەخشبوونی ریکلام لەسەر پۆستەکانیان بدەن یان هەژمارەکانیان بە پارە کارا بکەنەوە.
ئەو پارەیەی کۆمپانیاکە بۆ بەکاربەرانی فەیسبووک و ئینستاگرامی داناوە، بریتییە لە 9.99 و 12.99 دۆلار.

سەرچاوە: DW

بابەتە پەیوەندیدارەکان