رۆڵف دۆبێڵێ
لە فارسییەوە: محەمەد كەریم
(33)
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌یت به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه، كه‌مێك بیر له‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه بكه‌ره‌وه:
نیشانه‌ی عاقڵی چییه؟
له‌وانه‌یه به بینینی ئه‌م پرسیاره یه‌كسه‌ر وێنه‌ی پیره‌مێرد و پیره‌ژنی عاقڵ و به ئه‌زموون بێته خه‌یاڵته‌وه كه له ژیاندا ئه‌زموونی زۆریان هه‌یه، یان له‌وانه‌یه وێنه‌ی پڕۆفیسۆرێك به كتێبه‌كانییه‌وه بێته خه‌یاڵت، یان ته‌نانه‌ت وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بە سروشتی و راستگۆیی دەژین، وەکو شوانەکانی سویسرا له زنجیره چیای ئه‌ڵب، یان ماسیگرانی ده‌لتای ئه‌مازۆنیش ده‌توانن به‌شێك بن له‌و وێنانه‌ی سه‌باره‌ت به مرۆڤی عاقڵ دێته خه‌یاڵته‌وه. وێڕای ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به عیرفانی خۆرهه‌ڵات هه‌بێت له‌وانه‌یه زاهیدێك كه له‌سه‌ر لووتكه‌ی چیایه‌ك سه‌رقاڵی مه‌دیته‌یشنه وه‌كو مرۆڤێكی عاقڵ و تێگه‌یشتوو له قه‌ڵه‌م بده‌یت.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كه، نیشانه‌ی عاقڵی چییه؟ له‌وانه‌یه یه‌كێك كه له پێشبڕكێیه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌شداری كردووه و ناوی هه‌موو براوه‌كانی گۆرانی (یۆرۆ ڤیژن) له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانیانی له‌به‌ره، به عاقڵ و هۆشیار بێته به‌رچاو، به‌ڵام به‌ڕای من وانییه، چونكه ئه‌گه‌ر عاقڵ بوایه مێشكی خۆی به‌و شته هیچانه پڕنه‌ده‌كرد. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تۆ له ئیشێكدا كه زۆر پێویستت به زانیاریی پسپۆڕی بێت و شاره‌زایی ته‌واوت هه‌بێت دیسان به‌و مانایه نییه كه عاقڵتر بوویت، چونكه عاقڵی به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری نییه.(بڕوانە بەشی 14)
ژیان قورسه
له راستیدا عاقڵی شاره‌زاییه‌كی عه‌مه‌لییه. شاره‌زاییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگای راستی ژیان و دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه. له راستیدا كاتێك تۆ تێبگه‌یت دووركه‌وتنه‌وه له كێشه باشتره له‌وه‌ی بچیته ناو كێشه‌كه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌یت، هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ت به‌ره‌و عاقڵی ناوه. له راستیدا خۆپاراستن له كێشه یه‌كێكه له نیشانه‌كانی عه‌قڵ و مرۆڤی عاقڵ.
هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد بێت ژیان قورسه و كێشه وه‌كو باران له هه‌موو لایه‌كه‌وه به‌سه‌رتدا ده‌بارێت و چاره‌نووس هه‌موو رۆژێك چاڵ و كۆسپێكی نوێ ده‌هێنێته رێگات و رێگای پێشكه‌وتنت لێده‌گرێت، تۆ قه‌ت نا‌توانیت ئه‌و هه‌لومه‌رجه بگۆڕیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاگادار بیت كه مه‌ترسی و كێشه‌كان له كوێدا بۆسه‌یان بۆ ناویته‌ته‌وه، ده‌توانیت خۆتیان لێ به‌دوور بگریت، به ده‌ربڕینێكی دیكه باشتر وایه له جیاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆسپه‌كان خۆمانیان لێ به‌دوور بگرین. ئه‌نشتاین (Einstein) باوه‌ڕی وابوو: مرۆڤی زیرەک كێشه چاره‌سه‌ر ده‌كات، له كاتێكدا مرۆڤی عاقڵ له كێشه دوور ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه دووركه‌وتنه‌وه له كێشه بۆ هه‌ندێ كه‌س ماندووكه‌ر بێت و حه‌وسه‌ڵه‌یان نه‌هێڵێت. بۆ نموونه ئه‌م دوو دیمه‌نه‌ی خواره‌وه له‌به‌رچاو بگره:
1- كه‌شتییه‌ك به‌ر شاخی سه‌هۆڵین ده‌كه‌وێت و خه‌ریكه نقوم ده‌بێت. كاپتنی ئازای كه‌شتییه‌كه، هه‌موو نه‌فه‌ره‌كان له خنكان رزگار ده‌كات و خۆی دواكه‌سه پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به ته‌واوی نقوم بێت به‌جێی ده‌هێڵێت.
2- كاپتن به زیره‌كی خۆی كه‌شتییه‌كه به ته‌نیشتی شاخه سه‌هۆڵینه‌كه‌دا ده‌بات و نایه‌ڵێت به‌ری بكه‌وێت.
به‌ڕای تۆ كام دیمه‌نه‌یان باشتر و هه‌ژێنه‌ر تره؟
به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه بژارده‌ی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌بژێریت، به‌ڵام گریمان خۆشت وه‌كو نه‌فه‌ر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌یت، له‌م حاڵه‌ته‌دا كام بژارده‌یه هه‌ڵده‌بژێریت؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ت بژارده‌ی دووه‌مه، باشه پاش ئه‌وه چی رووده‌دات؟
كاپتنی حاڵه‌تی یه‌كه‌م بۆ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنیی جیاواز بانگ ده‌كرێت و له‌گه‌ڵیدا سه‌باره‌ت به چاپكردنی ئه‌و كتێبه جۆراو جۆرانه‌ی له‌سه‌ر نقومبوونی كه‌شتییه‌كه و ره‌فتاری ئازایانه‌ی خۆی ده‌ینووسێت چاوپێكه‌وتن و گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و نانی ده‌كه‌وێته رۆنه‌وه. ئیتر وه‌كو كاپتن واز له ئیشه‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌بێته قسه‌كه‌رێكی چالاك و له‌و كۆنفرانسه جیاوازانه‌ی بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌زیان له‌م به‌زمه‌یه رێكده‌خرێت، قسه ده‌كات. جگه‌له‌وه‌ش له شوێنی له‌دایكبوونی شه‌قامێك ده‌كرێت به‌ناوییه‌وه و مناڵه‌كانی شانازی به باوكه قاره‌مانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كاپتنی دووه‌م له‌سه‌ر ئیشی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت و به لێهاتوویی خۆی هه‌تا خانه‌نشین ده‌بێت كه‌شتی زۆر به به‌ربه‌سته جیاوازه‌كاندا تێده‌په‌ڕێنێت و سه‌ره‌نجام خانه‌نشین ده‌بێت و ده‌بێت به خانه‌نشینییه ناچیزه‌كه‌ی رازی بێت.
ئێمه ئافه‌رینیان ده‌كه‌ین
ئاشكرایه شاره‌زایی كاپتنی دووه‌م زۆر زیاتره له یه‌كه‌م، به‌ڵام كاپتنی یه‌كه‌م كه‌سێكه ئێمه له ناخی دڵمانه‌وه ده‌یپه‌رستین و ئافه‌رینی ده‌كه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له خۆپاراستنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن ئاسایی ناكه‌ونه به‌رچاوی دنیا.
بێگومان رۆژنامه‌كان و تۆڕه‌كانی هه‌واڵ زۆر حه‌زیان له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره یان له‌و سه‌رۆك كۆماره‌یه كه دوای قۆناغێك قه‌یرانی كۆمپانیا یان وڵات ده‌چێته قۆناغی بیناكردن و گه‌شه‌پێدانه‌وه و هه‌میشه له ستایشی ئه‌وانه‌دا بابه‌ت ده‌نووسن كه ئه‌م بابه‌ته بۆ خۆی كێشه نییه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌بێت زیاتر له هه‌موان ستایشی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رۆك كۆمارانه بكه‌ن كه به‌لێهاتوویی خۆیان كۆمپانیا یان وڵاته‌كه‌یان به جۆرێك به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه هه‌رگیز نه‌كه‌ون تا پێویستیان به بیناكردنه‌وه بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن له رێگه‌ی خۆپاراستن و لێهاتووییه‌وه له‌به‌رچاوی خه‌ڵك نییه، هه‌رگیز سه‌باره‌ت به‌م جۆره به‌ڕێوه‌ر و سه‌رۆك كۆمارانه شتێك نابیستین و ته‌نیا خۆیان و تیمه هاوكاره‌كانیان ئاگایان له‌م بابه‌ته ده‌بێت كه چه‌نده ره‌فتاره‌كانیان عاقڵانه بووه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له نێوانی خۆیاندا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وان قاره‌مانی راسته‌قینه‌ن
له ئه‌نجامدا ئێمه ئاسایی سه‌باره‌ت به رۆڵی جه‌نه‌ڕاڵ و سیاسه‌تمه‌دار و نه‌شته‌رگه‌ران و تیماركه‌رانی نقوم بوو قسه ده‌كه‌ین، به‌و مانایه‌ی كاریگه‌رییان له قۆناغێكی مێژوویی و تایبه‌تدا زیاتر له‌وه‌ی هه‌بووه ته‌سه‌ور ده‌كه‌ین و له‌لایه‌كی دیكه‌وه له گرنگی و رۆڵی خزمه‌تگوزارانی كۆمه‌ڵایه‌تی خافڵ ده‌بین. به رای من خزمه‌تگوزارانی كۆمه‌ڵایه‌تی قاره‌مانانی راسته‌قینه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له سه‌رهه‌ڵدانی رووداوی ناخۆش بگرن، وه‌كو مامۆستایان و دیپلۆماته بلیمه‌ته‌كان و یاسادانه‌رانی به‌ده‌سه‌ڵات.
ئێستا سه‌باره‌ت به ژیانی خۆت چۆن بیرده‌كه‌یته‌وه؟
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش نه‌كه‌یت، واقیع ئه‌وه‌یه به‌لای كه‌مه‌وه نیوه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانت به درێژایی ژیانت له رێگه‌ی خۆپاراستنه‌وه بووه، له راستیدا تۆ خۆت له ئیشی گێلانه و سه‌یر به‌دوور گرتووه. هه‌وڵ بده كه‌مێك بیربكه‌یته‌وه و ئه‌و حاڵه‌تانه بهێنیته‌وه بیری خۆت كه به زیره‌كی و لێهاتوویی كێشه‌كانت له خۆت دوور خستۆته‌وه، ئه‌مه تا چ راده‌یه‌ك رۆڵی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی خۆت و باشی هه‌لومه‌رجی مادی و په‌یوه‌ندییه‌كانت؟
له‌وانه‌یه هه‌ندێ كه‌س ئاگایان له گرنگی خۆپاراستن و دووركه‌وتنه‌وه له كێشه نه‌بێت، به‌ڵام هه‌وارد ماركس (Howard Marks) له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی گرنگترین مه‌سه‌له
(The most important thing) چیرۆكی قومارچییه‌ك ده‌گێڕێته‌وه كه باسكردنی لێره‌دا خراپ نییه:
به‌سه‌رهات
رۆژێك قومارچییه‌ك زانی بڕیاره پێشبڕكێیه‌ك له شاره‌كه‌یان به‌ڕێوه بچێت و له‌و پێشبڕكێی ئه‌سپسوارییه‌دا ته‌نیا یه‌ك ئه‌سپ هه‌بوو. بیری كرده‌وه ئه‌م ئه‌سپه هیچ ركابه‌رێكی نییه، كه‌واته بێگومان ده‌یباته‌وه، بۆیه به پاره‌یه‌كی زۆر گره‌وی له‌سه‌ر كرد و دڵنیابوو كه ده‌یباته‌وه، به‌ڵام له رۆژی پێشبڕكێكه‌دا دوای بڕینی نیوه‌ی رێگاكه ئه‌سپه‌كه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كه‌دا بازدی دا و رایكرد بۆ ده‌ره‌وه. له ئه‌نجامدا قومارچی گره‌وه‌كه‌ی دۆڕاند و پاره‌كه‌ی تیاچوو.
هێنری كیسنجه‌ر (Henry Kissinger) ئه‌م هه‌ڵانه به كه‌می دووربینی و له‌به‌رچاونه‌گرتنی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌زانێت. له راستیدا خۆپاراستن ته‌نیا بریتی نییه له هه‌بوونی زانیاری پێویست، به‌ڵكو تۆ ده‌بێت هێزی خه‌یاڵ و دووربینی ته‌واویشت هه‌بێت كه ئاسایی زۆربه‌ی كه‌سه‌كان به باشی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ناكه‌ن و پێیان وایه هێزی خه‌یاڵ به‌و مانایه‌یه كه یه‌ك په‌رداخ شه‌راب بخۆنه‌وه و بوار به مێشكیان بده‌ن له ئاسۆی خه‌یاڵدا بتوێته‌وه. بێگومان ئه‌م شێوازه ناتگه‌یه‌نێ به هیچ جێگایه‌ك. هێزی خه‌یاڵ به‌و مانایه‌یه كه پێش هه‌ر ئیشێك بیر له هه‌موو لایه‌نه‌كانی و ئه‌نجامه‌كانی بكه‌یته‌وه.
تووشی خه‌مۆكی نابیت
له‌وانه‌یه ئه‌وه بێته مێشكته‌وه كه ئه‌گه‌ر زۆر بیر له كێشه‌كان بكه‌یته‌وه و هه‌موو لایه‌نه‌كان و ئه‌نجامه‌كه‌ی لێك بده‌یته‌وه ئیتر تووشی خه‌مۆكی ده‌بیت؟ ئه‌زموون ده‌یسه‌لمێنێت وانییه. چارلی مه‌نگه‌ر باس له‌وه ده‌كات به درێژایی ته‌مه‌نی هه‌میشه خه‌ریكی تاوتوێكردنی هه‌لومه‌رجه‌كان و پێشبینیكردنی كێشه‌كانی به‌رده‌می بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بیركردنه‌وه له كێشه‌كان هه‌رگیز بێتاقه‌ت و غه‌مگینی نه‌كردووه، به پێچه‌وانه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كاندا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌بێت و بڕیاری باشتر بدات كه له ئه‌نجامدا دڵخۆشی كردووه. من پیشنیازت بۆ ده‌كه‌م له حه‌فته‌یه‌كدا چاره‌كێك له كاتی خۆت بۆ بیركردنه‌وه له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان ته‌رخان بكه‌یت كه بۆسه‌یان بۆ داناویت، پاش ئه‌وه باقی حه‌فته‌كه‌ت به خۆشی و شادی به‌سه‌ر به‌ره. وایدابنێ ژیانی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت له لووتكه‌دایه و له‌پڕ مایه‌پووچ ده‌بیت یان جه‌ڵته لێت ده‌دات، پاشان بگه‌ڕێره‌وه بۆ دواوه و بیربكه‌ره‌وه چ شتێك بووه هۆی ئه‌م رووداوه ناخۆشانه و ئه‌و هۆكارانه‌ی دێته خه‌یاڵت له‌سه‌ر كاغه‌ز بنووسه و له كۆتاییدا هه‌وڵ بده خراپترین حاڵه‌ت ته‌سه‌ور بكه‌یت.
عاقڵیی به‌رجه‌سته نییه
ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه خراپترین حاڵه‌ت له‌به‌رچاو ده‌گریت و ئه‌نجامه‌كانی لێك ده‌ده‌یته‌وه، به‌ڵام دیسان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و بڕیاری هه‌ڵه ده‌بیته‌وه، له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی هه‌لومه‌رجی پێشبینی نه‌كراو ببیته‌وه كه قابیلی خۆلێلادان نین، باشتروایه به شێوه‌یه‌كی واقیعبینانه رووبه‌ڕوویان بیته‌وه و یه‌كسه‌ر رووبه‌ڕوویان نه‌بیته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی تۆ له‌وانه‌ن كه قابیلی پێشبینی نین، باشتر وایه له جیاتی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان خۆت نه‌خه‌یته بارودۆخێكه‌وه كه گیرۆده‌یان بوویت و هه‌میشه خۆتیان لێ به‌دوور بگره. هه‌میشه ئه‌وه‌ت له یاد بێت دووركه‌وتنه‌وه له كێشه و به‌رگرتن به روودانی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی عاقڵی تۆ، چونكه به‌رگرتن له كێشه هه‌میشه ئاسانتره و مرۆڤی عاقڵ هه‌میشه ئاسانه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت. هه‌ڵبه‌ته عاقڵیی شتێكی به‌رجه‌سته نییه و تۆ نا‌توانیت شانازی پێوه بكه‌یت، به‌ڵام ته‌گبیر و دووربینی بۆ ژیانێكی باش پێویسته.
سه‌رچاوه: كتێبی هنر خوب زیستن، ص183-188
له كاتی رزگاركردنی سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌كدا