رەمەزان جەباری : هەڵبژاردنی ئەمجارە، شەڕی کوردستانی بوونی کەرکوکە

01:28 - 2023-11-25
عیراق
332 جار خوێندراوەتەوە

رەمەزان جەباری  كاندیدی ژمارە ١٩ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە شەڕی  خاک و کوردستانی بوونی کەرکوکە و پێویستە هەموان بچینە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
رەمەزان جەباری رایگەیاند، "داواکاری خەڵکی شاری کەرکوک قورس نییە، تەنها داوای خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن کە بەداخەوە بۆیان ناکرێت و ئەوەی تا ئێستاش کراوە یەکێتی لەسەر ئەرکی خۆی کردویەتی، هەر بۆیە ئێمە ئەرکی سەرەکیمان خزمەتکردنی خەڵکەکەی دەبێت بەهەموو چین و توێژەکانەوە".
رەمەزان جەباری وتیشی، "هەڵبژاردنی ئەمجارە چارەنووسسازە  و شەڕی خاک و نەتەوەیە، شەڕی کوردستانی بوونی کەرکوکە، گۆڕینی سیستمی ئیداری و عەقڵیەتی پارێزگاری سەپێنراوەی شارەکەمانە".

بابەتە پەیوەندیدارەکان