شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی چەمچەماڵدا کۆبۆوە

08:59 - 2023-11-27
کوردستان
359 جار خوێندراوەتەوە

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2023/11/27 لە چەمچەماڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی سنووری چەمچەماڵدا کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤاڵان سیروان کوێخا نەجم و مەلا شێخە ئامادەیبوون، شاڵاو کۆسرەت رەسول باسی لە گرنگی رۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردن و پێگەیاندنی نەوەکانی داهاتوو و برەودان بە هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی کردەوە و سوپاسی کردن کە لە هەموو قۆناغەکاندا کۆڵیان نەداوە و بەردەوام بوون.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا و پەیوەست بە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان لە دابینکردنی مووچە و پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە و رایگەیاند، لەگەڵ داوا رەواکانیاندایە و داواشی لێکردن هەوڵی جدی بدەن بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ داوای لە مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کرد هاوکار و پشتیوان بن لە هاندانی خەڵک بۆ بەشداری لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە کاندیدانی لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان