سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا سوپای روسیا سێ هەزار و 800 درۆن و 260 موشەکی لە هێرشەکانیدا بۆ سەر ئۆکرانیا بەکار هێناوە.
دەشڵێت، هێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، تەنها بەهەماهەنگی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەتواندرێت بوەستێندرێت.
هاوکات وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، توانیویانە حەوت ناوچەی نوێ، لەماوەی هەفتەیەکدا لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کونترۆڵ بکەن.