لەسەر راسپاردەی سەرۆک بافڵ رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە

07:04 - 2023-11-30
کوردستان
462 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە 

ئەمڕۆ، 30 تشرینی دووەمی 2023، بە ئامادەبوونی لیوا روکن عومەر ساڵح سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70 ، هاوڕێ دارۆ شێخ نوری ئەندامی مەکتەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، رێوڕەسمی کۆتایی هاتنی خولی  "قوات خاصة" لە لیوای 711 بەڕێوەچوو .


لەسەرەتای رێورەسمە سەربازییەکەدا عەمید محەمەد قەیتولی فەرماندەی لیوای 711 لەبارەی خولەکەو هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی لیوای 711 وتەیەکی پێشکەشکردو رایگەیاند بە پشت بەستوو بە زانستی نوێی سەربازی بۆماوەی دوو مانگ بەشێوەیەکی چڕو پڕ ئەم خولە تایبەتە رێکخراو سەرکەوتووانە توانیمان هێزێکی پتەو بەدسپلینی سەربازی بنیادبنێین لە یەکەکەماندا.

هەر لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هێزەکانی 70، وێڕای دەستخۆشی کردن لە فەرماندەی لیوا 711 و ئەفسەران و سەرپەرشتیارانی خولەکە، بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆک "بافڵ جەلال تاڵەبانی" پەیوەست بە رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی پێ راگەیاندن کە ئامانج لەو پرۆسەیەش زیاتر تۆکمە کردن و پێشخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە بە شێوەیەک کە لە داهاتوودا ببنە قەڵغانی بەرگری لە گەلی کورد و کوردستان.

هەر لە درێژەی وتەکەیدا لیوا روکن عومەر ساڵح ئاماژەی بە رۆڵی  هێزی پێشمەرگە کرد  لەپاراستنی هەرێمی کوردستان و  ئاشکراشیکرد  هێزەکانی 70 ئامادەکارییەکانیان   تەواوکردووە و ئامادەین بۆ پێکهێنانی هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی لەچوارچێوەی  پڕۆژەی  هاوبەشی  هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر بنەمای هاوسەنگی و پاراستنی بەهاباڵاکانی پێشمەرگەی کوردستان  

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا بڕوانامەی سەرکەوتن بەخشرایە بەشداربوانی خولەکە کەتوانیان تەواوی قۆناغەکان بەسەرکەوتوویی ببڕن.

#پێشمەرگە

بابەتە پەیوەندیدارەکان