کەم خەوی هۆکاری ژمارەیەک نەخۆشی ترسناکە

11:36 - 2023-11-30
هەمەرەنگ
457 جار خوێندراوەتەوە

دوایین توێژینەوە لەبارەی کەم خەوییەوە، ئەنجامی سەرەنجڕاکێشی لێکەوتەوە و زانایان سەریان لێی سوڕماوە. چونکە بۆیان دەرکەوت خەو پەیوەندی راستەوخۆی بە نەخۆشییە قورسەکانی وەک شێرپەنجە و جەڵتەی دڵ و گرفتە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی و گۆشەگیرییەوە هەیە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دەرکەوت ئەو کەسانەی لەماوەی شەو و رۆژێکدا کەمتر لە 5 سەعات دەخەون، خێراتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و شێرپەنجە دەبن، بەجۆرێک کەم خەوی ئەگەری تووشبوون بەو نەخۆشیانە بە پلەی 30٪ تاکو 40٪ خێرا دەکات.
هاوکات ئەو ژنانەی لە رووی دەروونییەوە کێشەی خەمۆکی و گۆشەگیری و وەڕزبوونیان نییە، لەنێوان 7 بۆ 9 سەعات دەخەون. هەروەها لە نوێترین رێنمایدا، زانایان رایانگەیاند خەوتنی شەوان جگە لەوەی پێویستە، هەندێک جار دەبێتە هۆی چارەکردنی هەندێک گرفتی دەروونی.

سەرچاوە: euronews

بابەتە پەیوەندیدارەکان