کاروان محه‌مه‌د
یاسین ئه‌حمه‌د
گوندی به‌گه‌جانی یه‌کێکه له گونده‌کانی قه‌زای بازیان، ده‌که‌وێته سه‌نته‌ری بازیان و به دووری (5کم) له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ندی قه‌زای بازیان هه‌ڵکه‌وتووه و ته‌نها کیلۆمه‌ترێك له خوار گه‌ڕه‌کی ئاشتی ناوه‌ندی قه‌زای بازیانه‌وه‌یه، سنووری له‌گه‌ڵ گونده‌کانی (کۆیك، تووی ئه‌ولیا، ئه‌ڵڵایی و شوانکاره کۆن)دا هه‌یه.
واتای ناوی به‌گه‌جانی
به‌گه‌جانی ناوێکی تورکییه به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌گی باباجانی تورکییه‌وه هاتووه، بۆچوونێکیش ده‌ڵێت: له سه‌رده‌مێکدا له‌و سنووره ئێل به‌گی جاف ژیاوه و به‌گی جاف بووه به به‌گه‌جانی، هه‌روه‌ها پردی (ئێل به‌گی)ش له نزیك ئه‌م گونده‌یه که ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێل به‌گی جاف له‌م ناوچه‌یه ژیاون.
به‌گه‌جانی له مێژوودا
مێژووی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ئه‌م گونده زۆر کۆنه و له سه‌رده‌مه جیاوازه‌کاندا خه‌ڵکی لێ ژیاوه و به‌هۆی کاره‌ساتی سروشتی و مرۆییه‌وه چۆڵ بووه و دووباره له سه‌رده‌مانی دواتردا ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه، دوو گۆڕستان له‌م گونده هه‌یه، گۆڕستانی به‌گه‌جانی له گردی (حه‌یده‌ر بارام) یاخود (هه‌یه‌ر بارام)ه که گردێکی توره‌که‌ڕێژه و له قۆناغێکی مێژوویی‌دا ئاوه‌دان بووه، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌دا هاتووه (عه‌زیز شاسوار ئاغا) که که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆی بووه له‌م گونده دانیشتووه و له ساڵی (1867) له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ له‌شکری عوسمانییه‌کان له بازیان شه‌هید بووه، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك که له رۆژنامه‌ی ژیاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌م گونده ساڵی (1933) ئاوه‌دان بووه، پێده‌چێت ساڵانی دواتر به‌هۆی کاره‌ساتێکه‌وه گونده‌که چۆڵکرابێت، پاشان له ساڵی (1958) له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ له‌تیفی شێخ مه‌حمودی حه‌فید جارێکی دیکه ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دوو بنه‌ماڵه‌ی به‌گ و شێخ و بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکه‌وه بۆ مه‌به‌ستی کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵداری ئاوه‌دانکراوه‌ته‌وه، ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که ئاوه‌دانیان کردووه‌ته‌وه بریتی بوون له (حسێن به‌گ، شێخ ئه‌حمه‌دی تیمار، شێخ ساڵح شێخ حه‌سیب، حاجی ره‌شید و حاجی خه‌لیفه شێخ محه‌مه‌د) که له گونده‌کانی شێخ مه‌ن، باڵاجۆ و ئاڵی بزاوه‌وه هاتوونه‌ته به‌گه‌جانی و له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ندێکیان له ناوچه‌ی شارباژێڕ و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هاتوون، له‌سه‌ره‌تادا (10– 15) ماڵ بوون که نزیکی (50– 60) که‌س بوون.
دۆخی ئابووری
ئه‌م گونده سه‌ر به که‌رتی (22)ی به‌گه‌جانی کشتوکاڵییه، رووبه‌ری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی ئه‌م که‌رته (508) دۆنمه، (445) دۆنمی دێمه و (63) دۆنمی به‌راوه، (27) دۆنم زه‌وی شاخاوی هه‌یه، له ده‌وروبه‌ری گونده‌که چوار کانی هه‌بووه که بۆ ئاودێری هه‌ندێك زه‌وی به‌کارده‌هاتن، ئێستا سه‌رجه‌میان وشکیان کردووه و خه‌ڵکی گونده‌که بۆ پێداویستییه‌کانیان پشت به ئاوی بیر ده‌به‌ستن، چه‌می بازیان به سنووری ئه‌م گونده‌دا تێده‌په‌ڕێت که خه‌ڵکی ئه‌م گونده پێی ده‌ڵێن جۆگه‌ی ته‌یناڵ و سوودیان لێوه‌رگرتووه بۆ ئاودێری.
بژێویی خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌ر کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵدارییه، کشتوکاڵی زستانه گه‌نم و جۆ و که‌مێك نۆك ده‌کرا، کشتوکاڵی هاوینه توتن و ته‌ماته ده‌کرا، له کۆندا بایه‌خی ته‌واو دراوه به ئاژه‌ڵداری و به‌روبومه‌کانی، به‌ڵام له‌ئێستادا کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری زۆر که‌مه و چه‌ند ساڵێکه به شێوازی نوێ کشتوکاڵ ده‌که‌ن و زیاد له (100) خانووی پلاستیکی له سنووری ئه‌م گونده‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها گرنگی به باخداری ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ك باخیان هه‌یه.
بواری رۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تی
ساڵی (1961) بۆ یه‌که‌مجار قوتابخانه‌ی تیادا کراوه‌ته‌وه و ساڵی یه‌که‌م نزیکه‌ی (20) خوێندکاری هه‌بووه، له‌ناو گوند و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشه‌وه خوێندکاری بۆ هاتووه، ساڵی (1962) مزگه‌وتیان دروستکردووه و دوو مامۆستای ئایینی هه‌بووه: مه‌لا ئه‌حمه‌د بێورێ که خه‌ڵکی گوند بووه و مه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌بیب، ساڵانی حه‌فتا کاره‌با گه‌یه‌ندراوه‌ته گوند و سه‌ره‌تای ساڵانی (2000) دووباره پڕۆژه‌ی کاره‌بای نیشتمانی بۆ ئه‌م گونده براوە.
به‌پێی سه‌رده‌مه‌کان دوو کوێخای هه‌بووه: شێخ ئه‌حمه‌د تیماری و حسێن به‌گ، ئێستا عوسمان یوسف وه‌یسی موختاری گونده.
شۆڕش و کاره‌ساته‌کان
دانیشتوانی به‌گه‌جانی به‌شداری شۆڕشه‌کانی کوردستانیان کردووه و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیان له هه‌موو شۆڕشه‌کاندا هه‌بووه و هاوکار و یارمه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه بوون و چه‌ندین شه‌هید و ئه‌نفالیان هه‌یه.
کاتێك له ساڵی (1976) ئۆردوگای زۆره‌ملێی ئه‌ڵڵایی له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی عیراقه‌وه دروستکرا خه‌ڵکی به‌گه‌جانی راگوێزران بۆ ئه‌و ئۆردووگایه و دێیه‌که خاپوورکرا، له‌و کاته‌دا (24) ماڵ بوون که نزیکه‌ی (200) که‌س ده‌بوون.
به‌شێکی زه‌وی ئه‌م گونده له ساڵی (1987) ئۆردووگای بازیانی له‌سه‌ر دروستکرا.
ئاوه‌دانی
دوای راپه‌ڕینی ساڵی (1991)ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و له کۆتایی ساڵانی نه‌وه‌د ئاوه‌دانکرایه‌وه، ساڵی (2009) ئه‌م گونده سێ ماڵی لێبووه که ژماره‌یان (22) که‌س بووه، له‌ئێستادا پێنج خێزانی تیادا نیشته‌جێیه که نزیکه‌ی (30) که‌س ده‌بن. له رووی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌وه ته‌نها پرۆژه‌ی کاره‌بای نیشتمانی بۆ کراوە.
سه‌رچاوەکان:
1- کتێبی بازیان مێژوو و گه‌شه‌سه‌ندنی، نووسینی: کاروان محه‌مه‌د و یاسین ئه‌حمه‌د.
2- چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیسماعیل ئه‌مین حه‌سه‌ن (دکتۆر ئیسماعیل) و محه‌مه‌د ئه‌مین حه‌سه‌ن (حاجی محه‌مه‌د بازیانی).