ئا: له فارسییه‌وه: جه‌واد حه‌یده‌ری
2-1
ئه‌لفرێدۆ جینز ئه‌لپاچینۆ ناسراو، ئه‌لپاچینۆ رۆژی 25 ی ئه‌پریلی 1940 له گه‌ڕه‌كی هارلم له خۆرهه‌ڵاتی نیویۆرك له دایك و باوكێكی به ره‌گه‌ز ئیتالی له‌دایكبووه. ته‌مه‌نی گه‌یشتۆته دوو ساڵ دایك و باوكی له‌یه‌كتر جیابوونه‌ته‌وه. پاش جیابوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دایكی روویان له شاری برۆنكس كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی دایكی‌دا بژین. داپیره و باپیره‌ی به‌ناوی كه‌یت و جه‌یمس به ره‌گه‌ز ئیتالین كه له كۆرلیۆن له سیسیلیاوه بۆ ئه‌مریكا كۆچیان كردووه.
ئه‌لپاچینۆ شه‌یدای ماری جوانا
ئه‌لپاچینۆ له‌ناو هاوڕێكانیدا به‌سۆنی ناسرا بوو. به‌منداڵی خه‌ونی به‌وه‌وه ده‌بینی رۆژێك ببێت به یاریزانی بیسبۆڵ، به‌ڵام هاوڕێكانی پێیانده‌وت ده‌بێته ئه‌كته‌ر. دواتر ئه‌لپاچینۆ چووه قۆناغی ئاماده‌یی، به‌ڵام جگه‌له وانه‌ی ئینگلیزی له‌وانی دیكه ده‌رنه‌چوو. پاشان له تاقیكردنه‌وه‌كانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی له به‌شی هونه‌ری شانۆ ده‌رچوو. دایكی پێی خۆش نه‌بوو، به‌هۆی شه‌ڕێكی خێزانییه‌وه بۆ هه‌میشه ماڵه‌وه‌ی به‌جێهێشت. ئه‌لپاچینۆ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به‌خوێندن بدات و هاوكات له‌سه‌ر شانۆ به‌رده‌وام بێت، ده‌ستی به‌كاركردن كرد، له‌وانه، پۆسته‌چی، پاككه‌ره‌ی چێشتخانه و كارگوزاری. له ته‌مه‌نی 9 ساڵییه‌وه ده‌ستی به جگه‌ره‌كێشان و مه‌شروب خواردنه‌وه كرد. ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو كه ده‌ستی به كێشانی ماری جوانا كرد. هه‌رچه‌ند حه‌زی زۆری بۆ ماری جوانا و ماده كحولییه‌كان بوو، به‌ڵام ئالووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان نه‌بوو و خۆی به دوور ده‌گرت. ئه‌لپاچینۆ له شاری برۆنكس ورده ورده گه‌وره بوو، ناوه‌ناوه شه‌ڕی ده‌كرد و له قوتابخانه فه‌رته‌نه‌ی ده‌نایه‌وه و به كه‌سێكی ئاژاوه‌گێڕ ناوی ده‌ركرد. له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا له نیویۆرك به‌شداری شانۆی كرد، بۆ یه‌كه‌مجار له تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌كته‌ردا شكستی هێنا، پاشان په‌یوه‌ندی به ستۆدیۆی (HP) كرد و له‌وێ مامۆستای نواندن چارلی لاوسۆنی ناسی. دواتر لاوسۆن بوو به راهێنه‌ر و باشترین هاوڕێی. له‌م قۆناغه‌دا ئه‌لپاچینۆ بێكار و بێ ماڵ و حاڵ بوو. زۆربه‌ی كاته‌كان له‌سه‌ر شه‌قام یان له ماڵی هاوڕێكانی ده‌خه‌وت.
مردنی ئازیزانی وره‌ی ده‌ڕۆخێنێ
ساڵی 1962 دایكی ئه‌لپاچینۆ له ته‌مه‌نی 42 ساڵیدا به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا باپیریشی كۆچی دواییكرد. ئه‌م رووداوانه كاریگه‌رییه‌كی خراپیان له‌سه‌ر ژیانی ئه‌لپاچینۆ دانا. خودی ئه‌لپاچینۆ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: كاتێك كه ته‌مه‌نم 22 ساڵان بوو دوو كه‌سی كاریگه‌ر له ژیانمدا كۆچی دواییان كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌باری ده‌روونییه‌وه بڕوخێم. دوای چوارساڵ كاركردن له ستۆدیۆی ئێچ پی، ئه‌لپاچینۆ توانی له تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌كته‌ردا ده‌ربچێ.
سینه‌ما و چێژی نواندن
ئه‌لپاچینۆ ساڵی 1967 توانی له شانۆی چارڵز له شاری بۆستن كار بكات و هه‌فتانه بڕی 125 دۆلاری بۆ فیلمی(Stand Up and Sing) وه‌رده‌گرت كه ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌و كات زۆر بوو. له‌م نمایشه‌دا جیل كلایبۆردی ناسی، ماوه‌ی پێنج ساڵ خۆشه‌ویستییه‌ك له نێوانیاندا بوو، پاشان پێكه‌وه روویان له شاری نیویۆرك كرد. نواندن و ئه‌كته‌ری بۆ ئه‌لپاچینۆ چێژبه‌خش بوو و چێژی وه‌رده‌گرت. دواتر بۆی ده‌ركه‌وت كه به‌هره‌ی نمایشكردن و نواندنی هه‌یه. ئه‌لپاچینۆ پاش سه‌ركه‌وتنی له بواری شانۆدا، هاته ناو جیهانی سینه‌ماوه، له فیلمی ناتالی و مردن كه به‌رهه‌می پاتی دۆگ بوو به‌شداری كرد.
ئه‌لپاچینۆ ئۆسكار بایكۆت ده‌كات
ساڵی 1970 گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ده‌زگای دۆزینه‌وه‌ی به‌هره‌كان (CM1) ئیمزا كرد، ئه‌لپاچینۆ له فیلمی"ترس" رۆڵی كه‌سێكی ئالووده‌بوو به هیرۆینی گێڕا و ئه‌مه‌ش سه‌رنجی فرانسیس فۆرد كۆپۆلای راكێشا. كۆپۆلا، ئه‌لپاچینۆی بۆ رۆڵی مایكڵ كۆرلیۆنی له فیلمی (Kidnap) هه‌ڵبژارد كه دواتر ئه‌و فیلمه بوو به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترینه‌كان له‌باره‌ی مافیاوه. به‌رپرسانی ستۆدیۆی (CM1) له‌گه‌ڵ كۆپۆلا سه‌باره‌ت به رۆڵه‌كه‌ی ئه‌لپاچینۆ ناكۆك بوون و ده‌یانویست كه‌سێكی دیكه ئه‌و رۆڵه بگێڕێ. ئه‌لپاچینۆ به هۆی ئه‌وه‌ی كه له فیلمه‌كەدا نه‌یانهێشت رۆڵی سه‌ره‌كی بگێڕی، مه‌راسیمی ئۆسكاری بایكۆت كرد هه‌رچه‌ند له فێستیڤاڵی ئۆسكار كاندید بوو. براندۆ یه‌كێك له ئه‌كته‌ره‌كان خاوەنی خه‌ڵاتی ئۆسكار بوو، ئه‌ویش به چه‌ند هۆیه‌ك بایكۆتی مه‌راسیمی ئۆسكاری كرد. ئه‌لپاچینۆ له ساڵی 1973 به هاوڕێیه‌تی جیت هاكمان له فیلمی "داهۆڵ" به‌شداریكرد و توانی خه‌ڵاتی دارخورمای زێڕینی فێستیڤاڵی فیلمی " كان"وه‌ربگرێت.
خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌رده‌گرێت
ئه‌لپاچینۆ هه‌ر له‌و ساڵه‌دا پاڵێورا بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی سیرڤیكۆ، فیلمی سیرڤیكۆ ده‌رهێنانی سیدنی لومێنته كه چیرۆكی راسته‌قینه‌ی فرانك سیرڤیكۆ نیشان ده‌دات.
له ساڵی 1974 دا ئه‌لپاچینۆ جارێكی دیكه رۆڵی مایكل كۆرلێونی له فیلمی عه‌ڕاب (The Godfather) به‌شی دووه‌مدا گێڕا. فیلمی (The Godfather) یه‌كه‌م فیلم بوو كه خه‌ڵاتی ئۆسكاری بۆ باشترین فیلم به ده‌ستهێنا. ئه‌لپاچینۆ بۆ سێهه‌مین جار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار پاڵێورا بوو. ئه‌وه دووه‌مین جاری بوو كه بۆ رۆڵی كۆرلێونی كاندید كرابوو. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ باشترین ئه‌كته‌ر كاندید كرا بوو.
له ساڵی 1975دا فیلمی (Dog Afternoon) نمایش كرا و ئه‌لپاچینۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتری به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و فیلمه له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكی راسته‌قینه‌ی جۆن ڤیتۆڤیچ دروستكرابوو كه سیدنی لومێنته ده‌ریهێنا بوو. ئه‌لپاچینۆ هه‌مدیسان پاڵێورا بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ر له فیلمی (Dog Afternoon).
سینه‌ما ده‌بێت به خولیای
ئه‌لپاچینۆ له ساڵی 1977دا له فیلمی"بۆبی دیرفیڵد" رۆڵی شۆفێرێكی پێشبڕكێی بینی، فیلمه‌كه له‌لایه‌ن سیدنی پۆلۆكه‌وه ده‌رهێنرا بوو و ئه‌لپاچینۆ پاڵێورا بوو بۆ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین ئه‌كته‌ر. دواتر له فیلمێكی دادوه‌ری به‌ناوی" دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌موان" ئه‌لپاچینۆ دوای ئه‌وه‌ی كه له فیلمه‌كه‌دا رۆڵی گێڕا، له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه زۆر ستایش كرا به هۆی ئه‌وه‌ی كه زۆر لێهاتووانه رۆڵی له فیلمه‌كه‌دا گێڕاوه و بۆ چواره‌مین جار بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار له به‌شی باشترین ئه‌كته‌ر كاندید كرا.
له‌لایه‌كی تره‌وه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه كاره‌كانی ئه‌لپاچینۆ كێشه‌ی تێكه‌وت، ده‌ركه‌وتنی له فیلمی پاترۆڵ و فیلمی"نووسه‌ر، نووسه‌ر" له‌لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌ره‌وڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه، هه‌روه‌ها فیلیمی پاترۆڵ ناڕه‌زایی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازانی نیویۆركی لێكه‌وته‌وه. به‌ڵام رۆڵی به‌رچاوی ئه‌لپاچنیۆ له فیلمی (Scarface) له ساڵی 1983 ده‌رهێنانی "برایان دی باڵما" بووه جێگه‌ی سه‌رنج و بۆ هه‌میشه له مێژوودا مایه‌وه. پاش ئه‌وه‌ی فیلمه‌كه بڵاوكرایه‌وه سه‌ره‌تا له لایه‌ن ره‌خنه‌گرانه‌وه به توندی ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا به‌هۆی ناوه‌ڕۆكه توندوتیژه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام دواتر سه‌رنجی هه‌موانی راكێشا. فیلمه‌كه دواتر له بازاڕدا ده‌نگی دایه‌وه زیاتر له 45 ملیۆن دۆلاری لێ فرۆشرا و ئه‌لپاچنیۆ به هۆی گێڕانی رۆڵی تۆنی مۆنتانای سه‌ركرده‌ی باندێكی ماده هۆشبه‌ره‌كانی كوباوه بۆ خه‌ڵاتی گۆڵدن گلوب بۆ باشترین ئه‌كته‌ر كاندید كرا.
سەرچاوە:
https://www.youtube.com/watch?v=_LOIFRk7CXQ