له عه‌ره‌بییه‌وه: نه‌رمین عوسمان محه‌مه‌د
وێڕای ئه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری وه‌كو رۆمان ده‌نووسرێت، به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌وه‌مان له‌یادبێت دوو جۆری جیاوازن له نووسینی داهێنه‌رانه. بیره‌وه‌ری راستییه‌كه باس له رووداو و كه‌سایه‌تی راسته‌قینه ده‌كات، به‌ڵام رۆمان به ته‌واوه‌تی جیاوازه، هه‌روه‌ها چه‌ند ته‌كنیكێكی گشتی دیكه هه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌هه‌ر یه‌كێكیاندا.
یه‌كه‌م/ راستی به‌رامبه‌ر خه‌یاڵ:
بیره‌وه‌ری بریتییه له چیرۆكێكی راسته‌قینه، وێڕای ئه‌وه‌ی نووسه‌ری بیره‌وه‌ری چه‌ند ته‌كنیكێكی خه‌یاڵی به‌كارده‌هێنێت بۆ به‌شداری پێكردنی خوێنه‌ران و روونكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه زیاتر بیروه‌ری ته‌ركیزێكی تێدایه و هه‌میشه ته‌ركیزت له‌سه‌ر كاتێك له ژیاندا ده‌بێت په‌یوه‌سته به بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌خۆته‌وه ئه‌گه‌ر تێبكۆشیت له‌پێناوی دانانی بابه‌تێك یاخود ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی روویداوه له یادت نه‌بێت ئه‌وه باشتره كه رۆمانێك بنووسیت، رۆمانێك دروست ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش بیره‌وه‌رییه‌كانت ده‌نووسیت ئه‌گه‌ر هاتوو بۆشاییت هه‌بوو له یادگه‌تدا.
دووهه‌م/ كات:
رۆمان ده‌كرێت به‌شێوه‌ی رابردوو یان داهاتوو بنووسرێت، به‌ڵام بیره‌وه‌ری ته‌قریبه‌ن هه‌میشه به‌شێوه‌ی ئێستا و هه‌نووكه‌یی ده‌نووسرێت بۆیه له‌وانه‌یه نووسینی رۆمانێك به‌شێوه‌ی رابردوو ئاسانتربێت.
سێهه‌م/ دید وبۆچوون:
ده‌كرێت رۆمان له‌لایه‌ن كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه یان دووه‌م یان سێیه‌مه‌وه بنووسرێت و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی خاوه‌ن بیر و بۆچوونی سه‌ره‌كییه‌وه گێڕدراوەتەوە و هه‌روه‌ها ده‌توانیت چه‌ند دید و بۆچوونێكی جیاوازی دیكه‌ش وه‌ربگریت، له بیره‌وه‌ریدا هه‌میشه شته‌كان له دیدی كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه و به تێڕوانینی نووسه‌ره‌كه ده‌نووسرێت.
ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی نووسینت نه‌كرد له دید و بۆچوونی قووڵی كه‌سی یه‌كه‌مه‌وه له‌وانه‌یه هه‌ست به ئاسووده‌ییه‌كی زیاتر بكه‌یت به نووسینی رۆمانێك به شێوازی كه‌سی نادیار.
چوارهه‌م/ كاره‌كته‌ر:
بیره‌وه‌ری كه‌سایه‌تییه راسته‌قینه‌كان له خۆده‌گرێت له ژیانتدا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه تۆ گفتوگۆت كردووه له‌گه‌ڵیان سه‌باره‌ت به‌بیره‌وه‌رییه‌كانت و چه‌ند كۆمێنتێكیان پێشكه‌ش كردوویت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دیدوبۆچوونی ئه‌وان بخه‌یته ناو بیره‌وه‌رییه‌كانته‌وه، به‌ڵام واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كۆمێنته‌كانی ئه‌وانت به‌هه‌ند وه‌رگرتووه، كاتێك له‌سه‌ر كه‌سانی دیكه ده‌نووسیت ئه‌وا تۆ له‌سه‌ر رووداوه‌كان ده‌نووسیت له دیدوبۆچوونی خۆته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وانیشت نووسی، باس له چیرۆكه‌كه ده‌كه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆت چۆنت بینیوه و چۆنت بیستووه، ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی تۆن و تۆ هیچ شتێك دروست ناكه‌یت له خۆته‌وه. به‌ڵام له رۆمان‌دا چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌یاڵی ده‌خوڵقێنیت به‌ته‌واوه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رۆمانه‌كه‌شت له‌سه‌ر بنه‌مای چیرۆكێكی راسته‌قینه بنیات نابوو. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ت كرد ره‌گه‌زی كه‌سایه‌تییه‌كه و ته‌مه‌نی بگۆڕه و چیرۆكه‌كه بخه‌ره نێو شارێك یاخود وڵاتێكی دیكه‌وه، جۆرێكی ئه‌ده‌بی دیكه بنووسه په‌یوه‌ندی به‌چیرۆكه راسته‌قینه‌كه‌وه نه‌بێت. له رۆمانه‌كه‌دا به گشتی پاڵه‌وانی رۆمانه‌كه‌ت هه‌یه به پاڵپشتی كه‌سه نزیكه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی چۆشه‌ویستی كه شكستی پێهێنراوه له‌لایه‌ن ركابه‌رێكه‌وه هه‌روه‌ها كاتێك كه تۆ کارەکتەرێک ده‌نووسیت ئه‌وا تۆ دیدوبۆچوونی ئه‌و کارەکتەره داده‌نێیت و به‌زمان و بیری ئه‌و ده‌دوێیت و رووداوه‌كان له رێگای هه‌ر کارەکتەرێك و دیده‌كانییه‌وه ده‌رده‌خه‌یت.
پێنجه‌م/ ركابه‌ری:
له‌بیره‌وه‌ریدا هه‌ندێك كات ركابه‌ری كه‌سێكی دیكه ده‌بێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی كاتدا ركابه‌ر خۆتیت كه پێویسته له‌سه‌رت دژایه‌تی جنۆكه تایبه‌تییه‌كانی خۆت بكه‌یت به درێژایی رێگاكه ته‌قریبه‌ن له بیره‌وه‌رییه‌كاندا به‌ڵام له رۆمان‌دا ركابه‌ری به‌ئاشكرا و دیاری كراوت هه‌یه، كه‌سێكی دیكه‌یه خۆت دروستی ده‌كه‌یت و وێڕای ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانه‌كه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له تایبه‌تییه‌كاندا ده‌كات ئه‌وا دوژمنه‌كه‌یه به‌شی زۆری ئامانج له چیرۆكه‌كه دیاری ده‌كات.
شه‌شه‌م/ گرێچن:
هه‌میشه بیره‌وه‌رییه‌كان پشت به زنجیره‌یه‌ك له رووداو ده‌به‌ستێت له ژیاندا روویداوه و بنیاتی چیرۆكێكی دیاریكراو نییه، هه‌میشه بیره‌وه‌رییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنێتی روودانی ئه‌و شته ده‌دوێن نه‌ك ئه‌وه‌ی روویدا. له نێو رۆمان‌دا گرێچنێك هه‌یه سه‌ره‌تایه‌كی نه‌رێنی و نێوه‌ندێكی ئاڵۆز و كۆتاییه‌كی ئه‌رێنیانه‌ی هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌وڵبده بیره‌وه‌رییه‌كانی (ماری كار) بخوێنیته‌وه بۆ یاریده‌دانت له ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وه‌ی كه ئایا بیره‌وه‌رییه ئه‌وه‌ی كه ده‌ینووسیت یان نا، ماری كار بیره‌وه‌ری نووسێكی ئه‌مریكییه به پڕ فرۆشی كتێبه‌كانی به‌ناوبانگه.
كامیان ده‌نووسیت رۆمان یان بیره‌وه‌ری؟
ده‌توانیت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره له رێگای گه‌ڕانی زیاتر و خوێندنه‌وه و ئه‌زموونه‌وه ده‌ستنیشان بكه‌یت، ئه‌زموونی تایبه‌تی كرده‌ی نووسین خۆی ده‌توانیت به‌شێك له ژیانت وه‌ربگریت بۆ نووسینی رۆمانێك و هاوكات ده‌توانیت بیره‌وه‌ری به شێوه‌یه‌كی داماڵراو بنووسیت.
دوا وشه:
ئه‌مانه ته‌نها جیاوازییه‌كانی نێوان رۆمان و بیره‌وه‌ریی نین، به‌ڵام ئێمه به هیواین یارمه‌تیت بده‌ین له ده‌ست نیشانكردنی ئه‌و خاڵه‌ی كه ئایا كامیان ده‌نووسیت؟ ئه‌گه‌ر هاتوو ئاره‌زووی نووسینی رۆمانێكت كرد ئه‌وا چه‌ند وتارێكی تایبه‌ت به رۆمان و ره‌شنووسی یه‌كه‌م بخوێنه‌ره‌وه تاوه‌كو بنه‌ماكانی نووسن فێرببیت و ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیره‌وه‌ری بنووسیت ئه‌وا به‌دواداچوون بۆ كۆمه‌ڵه وتارێكی زیاتر بكه.
سه‌رچاوه: ziid.net/online-business