ئا: فاروق سه‌عید حه‌سه‌ن
له ناوه‌ڕاستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵدا به‌های ئه‌پڵ له بازاڕی پشكه‌كاندا له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رز بۆوه بۆ سێ تریلیۆن دۆلار و به‌وه‌ش ئه‌پڵ پێش قه‌باره‌ی ئابووری سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێت، جگه له شه‌ش وڵات. هه‌رچه‌نده رۆژی هه‌ینی 15ی كانونی یه‌كه‌م به‌های پشكه‌كانی ئه‌پڵ به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر به رێژه‌ی %0.3 دابه‌زی، به‌ڵام ئه‌و دابه‌زینه كاری نه‌كرده سه‌ر به‌های گشتی پشكه‌كانی له بازاڕدا و هه‌ر به به‌رزی و له سنووری سێ تریلیۆن دۆلاردا مایه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كه خه‌مڵاندن بۆ قه‌باره‌ی ئابووری وڵاتان ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی، به‌های ئه‌پڵ له بازاڕدا ته‌نیا له قه‌باره‌ی ئابووری شه‌ش وڵات كه‌متره، ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتین له: ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه و قه‌باره‌ی ئابوورییه‌كه‌ی به 25.5 تریلیۆن مه‌زه‌نده ده‌كرێت، له دوای ئه‌مریكاوه چین دێت كه قه‌باره‌ی ئابوورییه‌كه‌ی 18 تریلیۆن دۆلاره و سێیه‌م ئابووری گه‌وره‌ی جیهانیش كه ژاپۆنه خاوه‌نی 4.2 تریلیۆن دۆلاره.
ئه‌ڵمانیا پێنجه‌م گه‌وره‌ترین ئابووری جیهانه و خاوه‌نی 4.22 تریلیۆن دۆلاره، هیندستان به پله‌ی پێنجه‌م دێت و قه‌باره‌ی ئابوورییه‌كه‌ی به 3.4 تریلیۆن دۆلار مه‌زه‌نده كراوه، به‌رتانیاش كه پله‌ی شه‌شه‌می به‌ركه‌وتووه، قه‌باره‌ی ئابوورییه‌كه‌ی 3.07 تریلیۆن دۆلاره.
هه‌رچه‌نده ریزبه‌ندی قه‌باره‌ی ئابووری وڵاتان مانگ به مانگ ده‌گۆڕێت و هه‌موو كات ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه، یان پێشكه‌وتنی یه‌كێك له‌و وڵاتانه هه‌یه، به‌ڵام به‌م ریزبه‌ندییه‌ی ئێستا بێت، به‌های ئه‌پڵه‌س له سه‌رو قه‌باره‌ی ئابووری فه‌ره‌نساوه‌یه كه تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆییه‌كه‌ی ده‌گاته 2.78 تریلیۆن دۆلار. هۆكاری سه‌ره‌كیش به بۆچوونی ئابووریناسان و پسپۆڕانی بازاڕ، ئه‌وه‌یه كه به‌های پشكه‌كانی ئه‌پڵ له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه به رێژه‌ی %55 به‌رز بۆته‌وه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیی فره‌ڕه‌گه‌زه و باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری كۆبه‌رتینۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیایه، ئه‌م كۆمپانیایه ساڵی 1976 له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ریه‌كه له ستیڤ جۆبز و ستیڤ وێزنیاك و رۆناڵد واین دامه‌زراوه، بواری پسپۆڕییه‌كه‌ی دروستكردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه ئه‌له‌كتۆرنییه‌كانی وه‌ك ئایفۆن و ئایپاد و لاپتۆپی ماك به‌رهه‌مه‌كانی ته‌كنۆلۆجیای تازه‌یه، تا ئێستا هیچ كۆمپانیایه‌ك به راده‌ی ئه‌پل پشكه‌كانی له بازاڕدا هه‌ڵنه‌كشاوه.
سه‌رچاوه: CNBC عربیة