عه‌بدوڵڵا تاهیر به‌رزنجی
سه‌ره‌تا سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی نوێگه‌ری بوو كه بۆچوونی جۆراوجۆری له‌خۆگرتبوو، تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌سه‌ر نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری‌دا زاڵ بوو. نوێگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه بوو له بواری به‌رهه‌مهێنان و بیر و ژیان و حوكم و ئه‌ده‌ب هونه‌ر و رۆشنبیری‌دا، ده‌رچوون بوو له بنبه‌ستی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
هه‌ن نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست به مێژووی كۆتایی یا مردنی نوێگه‌ریی داده‌نێن* له باسی نوێگه‌ریدا وه‌ك سه‌رچاوه به‌ڕوونی ئاماژه به دیكارت و كانت و پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌باره‌ی رۆشنگه‌رییه‌وه ده‌درێت، به‌ڵام ئادۆرنۆ پێی وایه، چه‌مكه‌كه له‌گه‌ڵ هونه‌ری ئاڤانگارد و بۆدلێردا به‌كارهێنرا.
له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نوێگه‌ری: - ئاماژه‌دان به خودگه‌رایی و دانانی زات و تاك به‌پێوه‌ر بۆ بڕیاردان - كردنی عه‌قڵانییه‌ت به پێوه‌ر بۆ راستیی پڕۆسه‌ی مه‌عریفه و بیركردنه‌وه - بیرۆكه‌ی پێشكه‌وتن و راڤه‌كردنی مێژوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ره‌وتێكی به‌رده‌وام بێت به‌ره‌و پێشه‌وه. ئه‌گه‌رچی دواتر بیرمه‌ندانی پاش نوێگه‌ری به‌توندی ره‌خنه‌یان ئاراسته‌ی ئه‌م چه‌مكانه كرد.
هه‌ندێك له بیرمه‌ندان، وه‌ك سه‌رچاوه نوێگه‌ری به رۆشنگه‌رییه‌وه ده‌لكێنن. لای ئه‌لیكس كالینیكۆس، كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، كه تێیدا پڕۆژه‌ی رۆشنگه‌ری به‌دیدێت و بۆچوونی زانستی بۆ مرۆڤایه‌تی و جیهانی سروشت و هه‌موو جووڵه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكده‌خرێت.
مارشاڵ بیرمان نوێگه‌ریی به‌سه‌ر سێ قۆناغدا دابه‌ش ده‌كات: له 1500 بۆ 1800ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵك تێده‌كۆشان تاوه‌كو چه‌ند وشه‌یه‌ك بۆ وه‌سفكردنی ژیانی نوێ بدۆزنه‌وه، ساڵانی پاش 1800و گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا، ساڵانی پاش1900ئه‌و كاته‌ی جیهان به‌شدارییان له پڕۆسه‌ی نوێكردنه‌وه‌دا كرد.(1). به‌دیوێكی جیاوازدا، ده‌گوترێت كه نوێگه‌ریی هه‌ڵوێسته نه‌ك قۆناغ، ئایین و ره‌وشت و زانست و زانیاری و هه‌موو شتێك به عه‌قڵ ده‌پێوێت.
ره‌نگه قورس بێت بتوانین خه‌سڵه‌ته‌كانی نوێگه‌ری له چه‌ند شتێك‌دا كورت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی دیاری هه‌یه، له ئه‌ده‌بدا به‌تایبه‌تی، وه‌ك ده‌رخستنی ئیستاتیكا و وه‌ستان له‌سه‌ر ئه‌زموونی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نه‌رمنواندنی دیدوبۆچووندا، وێڕای ئه‌بستراكت له هونه‌ردا و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌زموونی تاكدا، هه‌روه‌ها پشتبه‌ستن به عه‌قڵانییه‌ت. به‌ڵام هێواش هێواش نوێگه‌ری پێگه‌ی خۆی له‌ده‌ست دا، به‌تایبه‌تی له رۆژئاوا، خه‌سڵه‌ت و بنه‌ماكانی به‌باشی جێبه‌جێ نه‌كران، له‌جیاتی عه‌قڵانییه‌تێكی كراوه عه‌قڵانییه‌تێكی توندی ئامێرئامێز جێگیر بوو، دیكتاتۆرییه‌ت، سیستمی گشتگیر، چه‌وساندنه‌وه‌ی سروشت. له ئه‌نجامدا مرۆڤایه‌تی به‌چه‌ند ئه‌زموونێكی تاڵ‌دا تێپه‌ڕی تا گه‌یاندیانه مایه‌پووچیی رۆحی و كه‌وته ناو ئاگری دوو جه‌نگی جیهانییه‌وه. به ملیۆنه‌ها ئینسان بوون به‌قوربانی و هه‌زاره‌ها شار و گوند و وڵات وێران بوون و ژێرخانی ئابووریش هه‌ره‌سی هێنا.
بزووتنه‌وه‌ی پاش نوێگه‌ری
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بیرمه‌ندان و رۆشنبیران هه‌ستیان كرد نوێگه‌ری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌س نییه و ئاتاجی مرۆڤایه‌تی تێر ناكات. ئالێره‌وه بزووتنه‌وه‌ی پاش نوێگه‌ری سه‌ری هه‌ڵدا و له نوێگه‌ری دووركه‌وته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه سه‌یری كرد.
هه‌ندێك پاش نوێگه‌رییان به مه‌رگی نوێگه‌ری زانی، بیرمه‌ندی وایش هه‌بوو بۆئه‌وه چوو، كه نوێگه‌ری پڕۆژه‌یه‌كه به‌رده‌وامه و ته‌واو نابێت (هابرماس به نموونه). نوێگه‌ری كه‌وته گرفته‌وه. له ئه‌نجامی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی، كه هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێنایان پاش به‌ربه‌ره‌كانێی قووڵ پاش نوێگه‌ری ده‌ركه‌وت.
زاراوه‌ی (پاش نوێگه‌ری) ئاماژه‌دانه به كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كه بواره‌كانی ژیانی گرته‌وه، ره‌خنه، ئه‌ده‌ب، رۆشنبیریی، هونه‌ر، ته‌لارسازی، ره‌وته‌كانی فه‌لسه‌فه، كۆمه‌ڵایه‌تی...
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی پاش نوێگه‌ری گومانێكی میتافیزیكیانه بوو، هه‌روه‌ها كه‌وتنی حیكایه‌ته گه‌وره‌كان و رێگه‌دان به حیكایه‌ته بچووكه‌كان و گرووپه په‌راوێزخراوه‌كان. جیسی ماتز خاوه‌نی كتێبی (په‌ره‌سه‌ندنی رۆمانی نوێ) چه‌ند وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه، ده‌ڵێت (2): وه‌ختێ پاش نوێگه‌ری جێگیربوو خه‌ڵك باوه‌ڕیان به میسالیاتی پێشوو نه‌ما، باوه‌ڕی چه‌سپیوو جێی له‌ق بوو بیری خێرا و راگوزه‌ر جێی گرته‌وه، یه‌قینی پاشماوه‌ی سه‌رده‌می نوێگه‌ری جێی بۆ رێژه‌گه‌رایی چۆڵ كرد. هۆكارێكی زۆر له‌پاڵ ئه‌م گۆڕانكاری و شۆڕشه‌دا بوون ده‌توانین كورتیان بكه‌ینه‌وه و بڵێین: ئه‌و شته باشانه‌ی كه به نوێگه‌رییه‌وه لكابوون هێزی كاریگه‌رییان زۆر زۆر قورس بووبوو و وای لێهاتبوو دڵڕه‌قانه بێبه‌زه‌یی بوو، بۆنموونه، ته‌كنیك بۆمبی ئه‌تۆمیی ده‌گه‌یاند، ره‌وتی مادی بووبوو به رۆشنبیرییه‌كی سه‌رفكه‌رانه كه سروشتێكی ته‌ماحكارانه و چاوچنۆكانه‌ی هه‌بوو، ئه‌و شارستانییه‌ی دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م ره‌وایی خۆی له‌ده‌س دابوو، ئه‌مڕۆ وه‌ك درۆیه‌كی لێهاتووه ئاره‌زوویه‌كی دڕندانه بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌شارێته‌وه.
لیوتار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه قۆناغی پاش نوێگه‌ری كۆتاییی ئه‌فسانه‌ی پێشكه‌وتن و لیبراڵییه‌ت به‌خۆوه ده‌بینێت، كه سیمای دیاری نوێگه‌ری و روشنگه‌ری بوون و ئومید وابوو له‌ژێر سایه‌ی عه‌قڵ و زانست‌دا مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و رزگاربوونی ته‌واو و خۆشی و شادی ببه‌ن . هه‌روه‌ها پاش نوێگه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی وه‌همی دامه‌زراندنی بیرێك و ئاكارێكی ئینسانیی گشتگیری گه‌ردوونیی دوور له‌جیاوازیی نه‌ته‌وه وڵات و ره‌گه‌ز بوو، به‌ڵام له‌كۆتاییدا بوو به‌وه‌سیله بۆ خزمه‌تكردنی پیاوی سپی. له ره‌خنه‌كانی لیوتاردا له پڕۆژه‌ی نوێگه‌ری سێ شت ده‌خوێنینه‌وه: تانه‌دان له گێڕانه‌وه گه‌وره‌كان كه ده‌مێكه تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و گوتاری فه‌لسه‌فیان شێواندووه، ره‌تكردنه‌وه‌ی خودێكی گشتگیر و عه‌قڵێكی گشتگیر، پاشان سه‌رهه‌ڵدانی پاش نوێگه‌ری وبانگه‌شه بۆ كۆتاییی عه‌قلانییه‌ت.(3) به‌ڵام ئه‌میش، واته پاش نوێگه‌ری له كۆتاییی حه‌فتاكاندا ورده‌ورده ره‌ونه‌قی خۆی له‌ده‌س ده‌دا، وه‌ختێك دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان و نوخبه‌ی رۆشنبیر هه‌ستیان كرد، كه پاش نوێگه‌ری له‌توانایدا نه‌ماوه له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریی جۆراوجۆر و خێرای سه‌رده‌مه‌كه‌دا بڕوات.
قۆناغی(پاش پاش نوێگه‌ری) له‌و خاڵانه‌وه ده‌ستیپێكرد، كه پاش نوێگه‌ری فه‌رامۆشی كردبوون، بۆیه به دیدێكی ره‌خنه‌گرانه له پاش نوێگه‌ری، هاته‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی هوشیارانه‌ی هه‌ندێك لایه‌نی نوێگه‌ری.
هه‌ندێك له تیۆرداڕێژه‌رانی ( پاش پاش نوێگه‌ری)، رایان وابوو كه (پاش پاش نوێگه‌ری) ته‌نها نوێگه‌رییه‌كی نوێیه و جێگه‌ی قۆناغی پاش نوێگه‌ری ده‌گرێته‌وه، كه كه‌وته خامۆشییه‌كه‌وه و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر پشتی به(جیاكاری) و (ده‌قئاوێزان) و (ئیستیعاره‌ی دووباره) ده‌به‌ست.
كه‌واته قۆناغی (پاش پاش نوێگه‌ری) چی ده‌نوێنێت؟
قۆناغی (پاش پاش نوێگه‌ری) هه‌وڵێكه بو بووژاندنه‌وه‌ی هیومانیزمی رۆشنبیریی رۆژئاوا و تێپه‌ڕاندنی چه‌مكی ( مه‌رگی مرۆڤ/ مه‌رگی دانه‌ر) كه له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی بونیادگه‌ریدا ده‌ركه‌وت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ بایه‌خدان به هیومانیزم و بابه‌تی خود و خودگه‌رایی له بواری زانستی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا له رۆژئاوا. له‌سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ده‌ستیپێكرا. له‌وێوه بایه‌خ به ئه‌زموونی ئینسانی و ده‌لاله‌ته‌كانی درا، زیادبوونی كارلێكی وه‌عی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌و و گرفته وجوودییه‌كانی خوددا روو له زیادبوون بوو.(4)
قۆناغی(پاش پاش نوێگه‌ری) كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، ده‌ربازبوونه له كۆتوبه‌ندی زمان و به‌ندكردنی گوتار.
پاش پاش نوێگه‌ری پێشوازیكردنه له (فه‌زای كراوه)،(رای گشتی)،(ئاڵوگۆڕی عه‌قڵانی)، به‌جیاوازییه‌كی روونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌مكانه‌ی، كه قۆناغی پاش نوێگه‌ری بایه‌خی پێده‌دان وه‌ك (فه‌زای هێز و هه‌ژموون)،(سته‌م و سه‌ركوتكردن)،(به‌رژه‌وه‌ندیی تاكانه‌ی توندڕه‌و)،( نائه‌قڵانییه‌تی ره‌ها).
ئه‌ده‌ب له كۆتاییی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا ورده ورده له قۆناغی (پاش نوێگه‌رییه‌وه) به‌ره‌و قۆناغی (پاش پاش نوێگه‌ری) رۆیشت.
له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر ده‌ركه‌وتن پاش نوێگه‌رییان تێپه‌ڕاند.
ئه‌وه‌ی كه ئه‌ده‌بی (پاش پاش نوێگه‌ری) جیاده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تی له هونه‌ری گێڕانه‌وه‌دا، گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌ره‌و شكڵ و سیستم و رێكخستن، له‌جیاتی ته‌كنیكی هه‌ڵوه‌شاوه و لێكترازاو و پڕۆسه‌ی وه‌رگرتن و پێشوازی له‌لایه‌ن خوێنه‌ره‌وه، كه ئه‌ده‌بی پاش نوێگه‌ری زۆر بایه‌خی پێده‌دان.
له (پاش پاش نوێگه‌ریدا) سه‌رله‌نوێ بایه‌خ به پلۆتی باو درایه‌وه. رۆمان بۆ خۆی وازی له ئاڵۆزیی ته‌كنیكی پاش نوێگه‌ری هێنا، ئه‌مه‌یش له پێناوی روونی و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌مومژ ولێڵی.
سه‌رله‌نوێ بایه‌خ به كه‌سایه‌تی ناو چیرۆك و رۆمان درایه‌وه، به‌و سیفه‌ته‌ی زاتێكی ئه‌زموونگه‌ره، نه‌ك ته‌نها بوونه‌وه‌رێك له وه‌ره‌قه یا پێكهاته‌یه‌كی خه‌یاڵی.
ئه‌ده‌بی (پاش پاش نوێگه‌ری) باوه‌ڕی به بوونی واقیعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه كه ده‌بێت بدۆزرێته‌وه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له رێگه‌ی ئه‌و شێوازه هونه‌ری و ئیستاتیكیانه‌وه كه ئه‌و واقیعه چڕ ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یگه‌یه‌ننه ئاستێكی باڵا.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه، هه‌ندێك له‌و ته‌كنیك و شێوازانه‌ن كه له‌كاتی داهێنانی پاش پاش نوێگه‌ریدا ده‌ركه‌وتن و وه‌ك به‌جێهێشتنی ئیستاتیكا و شێوازی پاش نوێگه‌ری وابوون: (5)
دروستكردنی چوارچێوه‌ی هونه‌ریی
-گه‌ڕانه‌وه بۆ بایه‌خدان به‌شكڵ و سیستم له‌جیاتی ناسیستمی و پشێوی.
-هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی تۆكمه‌یی و یه‌كێتی و داخستنی كاری هونه‌ری له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی چوارچێوه‌ی هونه‌رییه‌وه بۆ سنووری جیاوازیی نێوان جیهانی ده‌ق و جیهانی ده‌ره‌وه.
-سه‌رله‌نوێ بایه‌خدانه‌وه به چیرۆك و پلۆتی باو و وازهێنان له ته‌كنیكه‌كانی پاش نوێگه‌ری له‌پێناوی به‌دیهێنانی روونی و دووركه‌وتنه‌وه له ته‌مومژ.
-ئه‌ده‌بی پاش پاش نوێگه‌ری بایه‌خێكی زیاد به په‌یوه‌ندیی لۆجیكیی رووداو ده‌دات بۆ چیرۆك و دروستكردنی پلۆت.
-گه‌ڕانه‌وه‌ی بایه‌خدان به‌كه‌سایه‌تی به‌و پێیه‌ی زاتێكی ئه‌زموونخوازه، نه‌ك ته‌نها بوونه‌وه‌رێكی وه‌ره‌قی یا پێكهاته‌یه‌كی خه‌یاڵی.
ئامانج له پێكهێنانی كه‌سی به‌خه‌یاڵ دروستكراو له‌ناو كاری داهێناندا له گێڕانه‌وه‌ی پاش پاش نوێگه‌ریدا، پرسیاركردنه له هه‌ڵوێستی ئینسانی و رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی كه‌سه‌كان له جیهانی ده‌ره‌وه‌دا.
-گێڕانه‌وه‌ی پاش پاش نوێگه‌ری ستراتیژه‌كانی پاش نوێگه‌ری جێده‌هێڵێت.
رۆماننووسانی پاش نوێگه‌ری جه‌ختیان له به‌تاڵكردنی كه‌سایه‌تییه به‌خه‌یاڵ دروستكراوه‌كان و پلۆت له ناوه‌ڕۆكی ئینسانیی واقیعی ده‌كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌مه رۆماننووسانی پاش پاش نوێگه‌ری سوورن له‌سه‌ر پاكژكردنه‌وه‌ی چه‌مكی كه‌سایه‌تی له خڵته‌ی گێڕانه‌وه‌ی پاش نوێگه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك.
-هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی جۆرێك هاوسۆزی و به‌رده‌وامی له‌نێوان خوێنه‌ر و كه‌سایه‌تی به خه‌یاڵ دروستكراو و كێشه و هه‌ڵوێسته‌كانیدا و تێپه‌ڕاندنی ته‌كنیكی نامۆبوون و نائاشناسازی كه زۆرجار له ئه‌ده‌بی پاش نوێگه‌ریدا به‌كارده‌هێنران.
-جه‌ختكردن له‌سه‌ر توانای گێڕانه‌وه و یه‌كه‌كانی گێڕانه‌وه بۆ نواندنی جیهانی ده‌ره‌وه. ئه‌ده‌بی پاش پاش نوێگه‌ری باوه‌ڕی به بوونی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ره‌كی هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای تیۆریی ره‌نگدانه‌وه، به‌ڵكو له رێگه‌ی دروستكردنی چوارچێوه‌ی هونه‌ری و ئیستاتیكییه‌وه، تاوه‌كو كار بۆ چڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه بكات له‌پێناوی ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵچووندا.
-ته‌وزیفكردنی بابه‌تی كۆتاییی پاش نوێگه‌ری و پیشاندانی هه‌ڵوێستی ره‌خنه‌یی ده‌رباره‌ی. هه‌ندێك نووسه‌رانی كاری داهێنانی پاش پاش نوێگه‌ری په‌نایان بۆ ته‌وزیفكردنی ئیستیعاره و ده‌قئاوێزان بردووه، له‌پاڵ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌قانه‌ی كه سه‌ر به پاش نوێگه‌رین، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌كاربردنی ناوی كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه، یا چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی فه‌زای رۆمانیی ئه‌و ده‌قانه‌وه.
له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانی پاش پاش نوێگه‌ریدا، چه‌ند ته‌كنیكێكی ئه‌ده‌بیی پاش نوێگه‌ری ده‌ركه‌وتن مه‌به‌ست لێیان، ده‌رخستنی سنوورداری و به‌رته‌سكیی
ئه‌و ته‌كنیكانه و سه‌رنه‌كه‌وتنیان بوو له ده‌رخستكردنی جوانكارییه‌ك بتوانێت گوزارشت له واقیعی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستا بكات.
ئاماژه:
* بۆ سه‌رهه‌ڵدان و كۆتاییی نوێگه‌ری و پاش نوێگه‌ری مێژووی جۆراوجۆر دانراوه. ئێمه باوه‌ڕمان به كۆتاییی ته‌واوه‌تیان نییه.
سه‌رچاوه:
-بیتر تشایلدز: الحداثة، ترجمة باسل المسالمة، دار التكوین، دمشق،2010 ص29
-محمد الشیخ ویاسر الطائری: مقاربات في الحداثة ومابعد الحداثة، دار الطلیعة ، بیروت، 1969،15
-جیسی ماتز: تطور الروایة العربیة، ترجمة وتقدیم،لطفیة الدلیمی، دار المدی، بغداد، 2016،ص285
-أمانی ابو رحمة: من الحداثة الی مابعد النسویة، شهریار، البصره،2018، ص31
-أمانی ابو رحمة: نهایات مابعد الحداثة، دار عدنان، بغداد،2018 ،ص127
-أمانی أبو رحمة: أفق یتباعد، دار نینوی، دمشق،2014