گروپی شانۆیی هه‌وار به دوو نمایش و شوێنی جیاواز، مۆنۆدرامای (سه‌لمه) نمایش ده‌كات، له‌سه‌ر بانگهێشتی شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی شانۆیی مۆنۆدرامای نێوده‌وڵه‌تی قرتاج كه رۆژی یه‌كشه‌ممه له‌وڵاتی تونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نه‌ژاد نه‌جم سه‌رۆكی گروپی شانۆیی هه‌وار ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تی به‌شدارییان له‌م فێستیڤاڵه‌دا كرد و وتی: یه‌كه‌م به‌شداریمان له به‌شی پێشبڕكێی شانۆی كراوه و شه‌قامدا به تاك ئه‌كته‌ری و به زمانی فەرەنسییە له‌نواندنی ئورێللی ئێمپیرت رۆژی 28/4 نمایش ده‌كرێ، نمایشه‌كه‌ی تریش رۆژی 1/5 له‌ناو هۆڵ و له‌چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی قرتاج به به‌شداری هه‌ردوو ئه‌كته‌ری به توانا (هه‌وار فارس وئۆرێللی ئێمپیرت) به زمانه‌كانی كوردی و ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
نه‌ژاد نه‌جم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له فێستیڤاڵی قرتاج ۆرك شۆپێك بۆ 30 خوێندكاری شانۆیی ئه‌نجام ده‌دات، هه‌روه‌ها سوپاسی بێ پایانی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی كرد كه به سپۆنسه‌ری ئه‌وان له‌و فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا به‌شدارده‌بن، ماوه‌ته‌وه بیڵێین مۆنۆدرامای (سه‌لمه) له نوسینی د.دڵشاد مسته‌فا و سینۆگرافیا و ده‌رهێنانی نه‌ژاد نه‌جم-ه، مۆنۆدراماكه باس له‌مه‌رگه‌ساته‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، كه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا دژی كورد ئه‌نجامدران.