ئاکار نەجم
مۆزیك ئه‌و هونه‌ره گرنگه‌ی بۆ هه‌موو مرۆڤێك، بۆ ئه‌وانه‌ش كه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م بواره نین، زانیاری و گوێگرتن له مۆزیك یه‌كێكه له پێویستییه‌كان. مۆزیك ئارامكه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌كانه. ئه‌مما وه‌ك زانسته‌كه و زانیاری و شیكاری و كتێب له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌یان پێویستییه‌كه بۆ هونه‌رمه‌ندانی مۆزیك كه ئاگاداری مێژووی مۆزیك بن و بزانن مۆزیك له‌و كوێوه هاتووه و به چ ئاڕاسته‌یه‌كدا گه‌یشتووه به‌م سه‌رده‌مه و ستایل و شێوازی هونه‌ره‌كه چییه. ئه‌م كتێبه خه‌زێنه‌یه‌كی باشه له‌سه‌ر سه‌ر مۆزیكی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست.
مێژووی ژیانی مۆزیك كتێبێكی نووسه‌ری سووری مسته‌فا كامیل سه‌وافه و هونه‌رمه‌ند حه‌مید بانه‌یی وه‌ریگێڕاوه بۆ كوردی و له بڵاوكراوه‌كانی ده‌زگای سه‌رده‌مه له دووتوێی 452 لاپه‌ڕه‌دا چاپ بووه. ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه لەباره‌ی هونه‌ری مۆزیكی كۆنه‌وه‌یه، باس له مۆزیك ده‌كات له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می رێنیسانس و هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئۆپێراكانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده و مۆزیك به گشتی له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده و لەباره‌ی ئه‌زموونی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی مۆزیكی كلاسیك سباستیان باخ و هاندڵ و... جگه له‌و هونه‌رمه‌نده كلاسیكییانه‌ی ئه‌م بواره چه‌ند بابه‌تێك له‌م كتێبه‌دا هه‌یه لەباره‌ی هونه‌ری مۆزیكه‌وه، كه نووسه‌ر زانستیانه له‌باره‌یانه‌وه دواوه، له‌وانه له‌باره‌ی توخمه‌كانی سیمفۆنیا و رۆمانتیكی ئه‌ڵمانی ومۆزیكی روسی... له كۆتایی كتێبه‌كه‌شدا بۆ به‌رچاو روونی خوێنه‌ران فه‌رهه‌نگێكی زاراوه مۆزیكییه‌كان دانراوه. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا به‌وردی كاری له‌سه‌ر كراوه ئه‌و چه‌مك و زاراوه مۆزیكییانه‌ی سه‌رده‌می رێنیسانس و سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته، كه ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رده‌مێكی زێڕینی هونه‌ری مۆزیك بووه و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ته‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جیهانی مۆزیك هه‌بووه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆش باخ و هاندڵ و بیتهۆڤن و... كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مۆزیكی جیهانی هه‌یە و نه‌وه له دوای نه‌وه بووه به‌سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ ئه‌وانه‌ی تازه دێنه دنیای هونه‌ره‌وه. ئه‌م كتێبه‌ش له‌و جۆره به‌رهه‌مانه‌یه كه شیكاری و شرۆڤه‌ی كاره‌هونه‌رییه‌كانه و هاوكات شیكاری و ناساندنی جۆره و ستایلی هونه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه. به‌راوردی نێوان هونه‌رمه‌ندان و كاره‌كانیانه، هاوكات ناساندنی مۆزیكژه‌نه ناوداره‌كان و كاره‌كانیانه. ئه‌م كتێبه سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ زانیاری و باشه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فێرخوازن و تازه هاتوونه‌ته ئه‌م بواره‌وه، ده‌توانن سوودی باش له‌و هه‌موو زانیارییه وه‌ربگرن. نووسه‌ری ئه‌م كتێبه خۆی شاره‌زای بواره‌كه‌یه و مۆزسیان و نووسه‌ره جگه له‌م كتێبه چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی هه‌یه له‌باره‌ی مۆزیكه‌وه، له‌وانه وانه‌كانی هاڕمۆنیا و بنه‌ماكانی زانستی مۆزیك و په‌روه‌رده‌ی مۆزیك... وه‌رگێڕی كتێبه‌كه‌ش حه‌مید بانه‌یی هونه‌رمه‌ندی ستران بێژه و شاره‌زای بواره‌كه‌یه.