پیربوون و وشکبوون و نەخۆشییەکانی پێست هەڕەشەن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ

11:29 - 2024-01-04
هەمەرەنگ
294 جار خوێندراوەتەوە

پێستی مرۆڤ یەکێکە لە بەشە هەستیارەکانی مرۆڤ و دیاردەی پیربوون و وشکبوونیش بە هۆی تیشکی خۆرەوە، یەکێکە لە هەڕەشە گەورەکان بۆ سەر تەندروستی پێست.
هەروەها نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی پێست بە هۆی تیشکی خۆرەوە، لەو ناوچانەی سەرزەوی کە تیشکی خۆری زۆر بەردەکەوێت وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زۆر بڵاوە. جگە لەوەش دانیشتووانی ئەو ناوچانە، زووتر پێستیان پیر دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، رێنمایی پسپۆڕان بۆ دانیشتووانی ناوچە بەرهەتاوییەکان، وەک رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەمریکا و ئوسترالیا، بریتییە لە بەکارهێنانی دەرمانی دژەخۆر و دەرمانی تەڕکردنی پێست. 
هاوکات خواردنی سەوزە و میوە و ئاوی بەردەوام، هاوکاری پێست دەکات بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بمێنێتەوە و تووشی نەخۆشییە باوەکان نەبێت.

سەرچاوە: BBC

بابەتە پەیوەندیدارەکان