بەگشتی دیارکردنی کاتێک بۆ پۆستکردن لە ئینستاگرام کارێکی ئەستەمە، چونکە بەپێی جۆری پەیجەکە و جۆری بینەرەکەش دەگۆڕێت، بەڵام هەمیشە کاتی ئاڵتوونی هەیە و دەبێت بیقۆزیتەوە.
بەپێی توێژینەوەیەکی ماڵپەڕی buffer کە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و چاودێری 5.5 ملیۆن پۆستی ئینستاگرامیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە کە یەکێک لە باشترین کاتەکان بۆ پۆستکردن لە ئینستاگرام لە نێوان 7 بۆ 8ی بەیانیدایە، بەو پێیەی لەوکاتەدا خەڵک لەخەو هەڵدەستێت و یەکێک لەو کارانەی کە دەیکات تەماشاکردنی ئینستاگرامەکەیەتی، هەر بۆیە ئەگەری ئەوە زیاترە پۆستە نوێکەی تۆ ببینێت.
جگە لەوەی لە رۆژانی کاردا لە سەعاتەکانی تەواوبوونی کاردا کاتێکی باشە بۆ پۆستکردن، بۆ نموونە لە سەعات 4 بۆ 5 کە کار تەواو دەبێت، خەڵکێکی زیاتر دەچنە سەر ئینستاگرام و تەماشای پۆستەکان دەکەن.
هاوکات شەوانیش لە سەعات 9 بۆ 11 کە خەڵک زیاتر لەسەر سۆشیال میدیان، بەو پێیەی کاری رۆژیان تەواو بووە و بەر لە خەوتن دەیانەوێت بزانن کە چی تازە هەیە.