لە چوارچێوەی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی زەوی بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی ناسوودمەند، ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، كە رۆژی ١٣ی ئابی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو، پرسی تایبەت بە مامۆستایانی ناسوودمەندی زانكۆی سلێمانی تاوتوێكرد.
ئەنجومەنی زانكۆ بڕیاریدا بە تەرخانكردنی زەوی پێویست بۆ سەرجەم مامۆستایانی ناسوودمەندی زانكۆ لە زەوییەكانی زانكۆ و وەرگرتنی رەزامەندی فەرمیی لایەنە پەیوەندیدارەكان.