لەفارسییەوە: محەمەد کەریم
كۆلین هۆڤه‌ر، (11/9/1979) نووسه‌رێكی ئه‌مریكییه كه یه‌كه‌مجار له ساڵی 2011 دا ده‌ستی به نووسین كردووه. به ئیلهام وه‌رگرتن له گۆرانییه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی، رۆمانی (Slammed) نووسی و به‌نیاز نه‌بوو بڵاوی بكاته‌وه، به‌ڵام چه‌ند مانگێك دوای ئه‌وه (بلیك مۆر) بلۆگه‌ر و ره‌خنه‌گری ئه‌مریكی ئه‌م رۆمانه‌ی خوێنده‌وه و ره‌خنه‌یه‌كی زۆر باشی له‌سه‌ر نووسی و بووه هۆی به‌ناوبانگبوونی. ئه‌مه سه‌ره‌تای ژیانی پیشه‌یی هۆڤه‌ر بوو وه‌كو نووسه‌ر، پاش ئه‌وه به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندان رۆمان و كورته‌چیرۆك به‌رده‌وام بوو. بۆ هه‌رسێ كتێبی (Slammed ، نا‌ئومێد، ئه‌م كچه) بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گودریدز كاندید كرا و به رۆمانی (له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كۆتایی دێت) توانی ئه‌م خه‌ڵاته وه‌ربگرێت.سه‌راپای به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره گه‌نجه له ساڵی 2012 ه‌وه هه‌تا ئێستا له لیستی پڕفرۆش‌ترین كتێبه‌كانی نیویۆرك تایمز دان.
(ڤێریتی-Verity) به‌رهه‌مێکی نوێی كۆلین هۆڤه‌ره كه له پێشه‌وه‌ی پڕ فرۆشترین كتێبه‌كانی نیویۆرك تایمزدایه، رۆمانی عه‌شقێكی به جۆشوخرۆشه و له هه‌مانكاتدا چیرۆكی رۆمانەکەم مه‌ته‌لۆكه‌یه. هۆڤه‌ر له‌م رۆمانه‌دا چه‌مكی عه‌شقی له شوێنه جیاوازه‌كاندا باس كردووه، عه‌شقی دایك بۆ مناڵ، عه‌شقی باوك بۆ مناڵ و عه‌شقی دوو كه‌س بۆ یه‌كتری و له‌ناو ئاڵۆزییه‌كانی هه‌ستی ئینسانی‌دا رێڕه‌وی چیرۆكی رۆمانه‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه. رووداوی رۆمانه‌كه وایه كه ڤێریتی كرافۆرد، نووسه‌رێكی زۆر به‌ناوبانگه و له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆدا بێهۆشه و له ژێر چاودێری ورددایه. ژنه‌كه‌ی كه ناوی (جێرمی)یه بڕیار ده‌دات نووسه‌رێك بانگ بكات بۆ ئه‌وه‌ی دوا رۆمانی ڤێریتی ته‌واو بكات. (لۆڤین ئیشلی) نووسه‌رێكه كه ناشره‌كه‌ی به جێرمی كرافۆردی ده‌ناسێنێت. لۆڤین پاش ئه‌وه‌ی له ژووری نووسینی ڤێریتی حازر ده‌بێت كه دراوه به‌سه‌ر یه‌كدا، ژیاننامه‌یه‌كی ناته‌واوی ڤێریتی ده‌دۆزێته‌وه كه دانپێدانانێكی ترسناك و سه‌یری تێدایه و تیایدا باسی مردنی كچه‌كانی ئه‌و و جێرمیش كراوه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه گفتوگۆیه‌كه له‌گه‌ڵ كۆلین هۆڤه‌ر سه‌باره‌ت به رۆمانی ڤێریتی.
*له نووسینی رۆمانی (ڤێریتی)دا چ شتێك ئیلهامبه‌خشت بووه؟
- ده‌توانم له چه‌ند خاڵێكدا كورتی بكه‌مه‌وه و سنوورداری بكه‌م. بۆ نموونه، كاره‌كته‌ری (جێرمی)م له كاره‌كته‌ری هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی بۆچی كتێبه‌كانی من ناخوێنێته‌وه. ئه‌و به قورسی ده‌توانێت بیروبۆچوون و كرده‌وه‌ی كاره‌كته‌ره‌كانی من له ره‌فتاری خۆم جیا بكاته‌وه. بیروبۆچوونی (هیس- واته هاوسه‌ره‌كه‌م) زۆر تایبه‌تە و من ده‌مه‌ویست له‌م به‌شه‌دا ئیلهام له وجودی بۆ دروستكردنی كاره‌كته‌ر له رۆمانه‌كه‌مدا وه‌ربگرم. به‌ڵام بیرۆكه‌ی (ڤێریتی) سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، كاتێك من و دایكم له هۆڵی شانۆگه‌ری هاتینه ده‌ره‌وه، هاته خه‌یاڵمه‌وه. فیمێكی ترسناكمان دیبوو، من تێكشكابووم، چونكه به‌ڕاستی حه‌زم له كۆتاییه‌كه‌ی نه‌بوو. نیوه‌ی یه‌كه‌می فیلمه‌كه، پێم وابوو رووبه‌ڕووی دیارده‌یه‌كی دره‌وشاوه ده‌بمه‌وه، به‌ڵام پاشان كاتێ لایه‌نە میتافیزیكییه‌یم بینی، نا‌ئومێد بووم. شته نائاساییه‌كان منیان نه‌ده‌ترساند. بارودۆخی واقیعی ژیان، ئه‌و رووداوانه‌ی كه له راستیدا ده‌كرێت به‌سه‌ر مرۆڤ بێت، ئه‌و شته‌ی منی ده‌ترساند، ئومێده‌وار بووم فیلمه‌كه به‌و رووداوه‌ی كه له‌وانه‌یه له ژیانی راسته‌قینه‌ی هه‌ر كه‌سێكدا رووبدات، كۆتایی بێت به‌ڵام وانه‌بوو. كاتێ گه‌یشتمه ماڵه‌وه، ده‌ستمكرد به نووسینی پلۆتی گشتی رۆمانه‌كه‌م. چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌وه، پلۆتی (ڤێریتی)م ته‌واو كرد.
*ئایا زه‌ینی تۆ هه‌میشه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزه و هه‌تا ئێستا ده‌تشارده‌وه؟
-ده‌زانیت، نامه‌وێ به پۆزه‌تیڤ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه، به‌ڵێ رێك وایه. دایكم و خوشكه‌كه‌م ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێیان ده‌كرد واز له رۆمانی عاشقانه بێنم. گێژ بوون چۆن ته‌نانه‌ت رۆمانێكی عاشقانه ده‌توانێت له زه‌ینی منه‌وه هاتبێته ده‌ره‌وه، چ ئه‌وه‌ی بگاته شانزه حاڵه‌تی عه‌شق. به‌ڵام، كه‌مێك سه‌یر و سه‌مه‌ره‌م و قۆشمه‌ییه‌كی سه‌یرم هه‌یه. رۆمانتیك یان هه‌ست ناسك، به‌م پێیه ئه‌گه‌ر ناچار بم كتیبێك له‌گه‌ڵ سروشتی خۆمدا به‌راورد بكه‌م، ده‌ڵێم (ڤێریتی) زۆر له هه‌ر شتێك نزیكتره كه پێشان نووسیومه. ئیشی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌كه‌م، وه‌كو سه‌یركردنی ده‌عمی سه‌یاره له یوتوبدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شه‌وێك پێش خه‌وتن ئارامیم هه‌بێت. ته‌نیا مه‌سه‌له‌ی كات له ئارادا بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری راسته‌قینه‌ی من له رۆمانه‌كه‌دا ره‌نگ بداته‌وه.
*بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆ ناناسن ده‌توانیت سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانت قسه بكه‌یت؟
-رۆمانی (Slammed) به‌رهه‌مێكی عاشقانه‌یه بۆ خوێنه‌ری ته‌مه‌ن گه‌وره و (نا‌ئومێد)یش رۆمانێكی عاشقانه‌ی تازه‌یه. ناتوانم شتێكی تازه به تۆ بڵێم چونكه چیرۆكه‌كه‌م له ده‌ست ده‌چێت. ته‌نیا ده‌بێت بڵێم كتێبه‌كانی من ده‌رباره‌ی ژیان و ئه‌و رێگریانه‌ن كه له‌سه‌ر رێگه‌ی ئێوه‌ن.
*نیگه‌رانی ئه‌وه نه‌بوویت كاردانه‌وه‌ی خوێنه‌رانت سه‌باره‌ت به‌م ژانره جیاوازه (ڤێریتی) چی ده‌بێت؟
-چۆن. زۆر، به نووسینی رۆمانی عاشقانه به‌ناوبانگم، ئه‌گه‌ر ئه‌م كتێبه ژانرێكی عه‌شق و دڵدارییه، به‌ڵام له‌و ده‌قانه ناچێت كه له رابردوودا نووسیومن. ته‌نیا ئومێده‌وار بووم هه‌ندێك له خوێنه‌رانم پشتیوانیم لێ بكه‌ن و رۆمانه‌كه‌م بخوێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی دوای چاپكردنی (ڤێریتی) بینیم، تووشی سه‌رسوڕمانی كردم. ته‌واو حه‌په‌سابووم.
*ده‌توانیت باسی دیارییه تایبه‌ته‌كانت و یاده‌وه‌ریی پشووه‌كانت بكه‌یت كه له‌لات ماونه‌ته‌وه؟
-پێم وایه ئه‌و شته‌ی حه‌زم لێ نییه نیگای ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌كاتی كردنه‌وه‌ی دیارییدا سه‌یرم ده‌كه‌ن. له بێخه‌وه حه‌زم له‌وه نییه سه‌رنجم بده‌ن. هه‌شت ساڵ بووم دایكم له خه‌وی هه‌ڵساندم و وتی كاغه‌زی دیارییه‌كه‌ی سانتا ته‌واو بووه و ناتوانێت دیارییه‌كه‌ی ئێمه بپێچێته‌وه. دوو كاغه‌زی دیاریی له بن دره‌ختی كریسمسه‌كه‌دا مابۆوه، ده‌ریهێنان و دیارییه‌كه‌ی ئێمه پێچرایه‌وه، هه‌ڵبه‌ته نه‌ك به‌ته‌واوه‌تی، هه‌ندێ شوێنی به‌ده‌ره‌وه بوو. حه‌زم لێیان بوو. ناچار نه‌بووم شتێك بكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌ی سه‌یری هه‌موو یارییه‌كانم ده‌كرد و هه‌ستم نه‌ده‌كرد ده‌بێت دوای كردنه‌وه‌یان، كاردانه‌وه‌ی تایبه‌تم هه‌بێت بۆ هه‌ر یه‌كێكیان، زۆر سه‌رقاڵی كردم.
*حه‌زت له ته‌ماشای زنجیره درامای دوور و درێژه؟
-زیاتر له سێ مانگه سه‌یری ته‌له‌فزیۆن ناكه‌م. به‌ڵام ده‌مه‌وێت به‌شی تازه‌ی فیلمی (دومپلین-) ببینم. له نێتفلیكس بڵاوبۆته‌وه و له‌وانه‌یه بیبینم. هه‌رچه‌نده زۆر زۆر گوێ به ته‌ماشای زنجیره دراما ناده‌م. له‌وانه‌یه هه‌تا ئێستا سه‌یری شه‌ش حه‌وت زنجیره درامام كردبێت. هیچ كاتێك. ئه‌گه‌ر سه‌یركردنی فیلمێك ده‌سپێبكه‌م به‌شێك زیاتر بێت و بزانم، هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ریكه نغرۆ ده‌بم. قه‌ت ته‌واوی ناكه‌م. پێم وایه له‌به‌رئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌نووسم. هه‌ر بۆیه له نووسینی رۆمان‌دا زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چم.
*حاڵی حازر گوێ له چ مۆسیقایه‌ك ده‌گریت؟
-وه‌كو هه‌میشه بۆ باشترین به‌رهه‌می مۆسیقا ده‌گه‌ڕێم. حاڵی حازر حه‌زم له به‌رهه‌مه‌كانی (برایانی ئوتی)یه. به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا گوێ له (هۆبۆ جۆنسۆن) ده‌گرم، ئاوازه‌كانی زۆر تایبه‌تن، وه‌كو پێكهاته‌ی گروپێكی مۆسیقا له‌گه‌ڵ شیعری (سلیم) من و كوڕه‌كانم زۆر حه‌زمان له به‌رهه‌مه‌كانێتی.
سه‌رچاوه: sangpublication.ir