شه‌هیدی نه‌مر ئه‌حمه‌د مه‌دحه‌ت حسێن، له دایكبووی ساڵی 1964ی گوندی (زه‌ڕین)ی سنووری گه‌رمیان، له خێزانێكی جوتیاری نیشتمانپه‌روه‌ردا گه‌وره بووه.
به‌هۆی نه‌بوونی خوێندنگه له گونده‌كه‌یاندا نه‌خراوه‌ته به‌رخوێندن، به‌ڵام له حوجره و له‌لای مامۆستای ئاینی خوێندویه‌تی فێری خوێندنه‌وه و نووسین بووه.
كاتێك ته‌مه‌نی هه‌ڵده‌كشێت و هه‌ستی كوردایه‌تی له ناخیدا چه‌كه‌ره ده‌كات و هه‌ر زوو له رێگه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵح (مام باپیر)ه‌وه په‌یوه‌ندی ده‌كات به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، چاوكراوه و گورج و گۆڵ بووه له خه‌باتی نهێنیدا، بۆیه ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاكی شانه نهێنییه‌كانی كۆمه‌ڵه.
هه‌میشه له كۆششدابوو بۆ خۆپه‌روه‌رده‌كردن، بڵاوكراوه‌كانی كۆمه‌ڵه و به‌رهه‌مه چاپه‌مه‌نییه‌كانی شاخی ده‌خوێنده‌وه و ئاگاداری ئه‌ده‌بیاتی شۆڕش و به‌شێك له روداو و گۆڕانكارییه‌كان بوو.
به‌ره‌به‌یانیی رۆژی 21/9/1985 هێزێكی زۆری سوپای رژێم كه پێكهاتبوو له سه‌رباز و جاش، به هاوكاری و پاڵپشتی چه‌كی دوورهاوێژ و فڕۆكه، په‌لاماری گونده‌كانی (زه‌ڕین و دوخڕان و ده‌نگه‌وه‌ره و قه‌بری مه‌لا و بووه‌كه‌ی سنووری تیره‌ی باشكی)یاندا، هێرشێكی به‌ربڵاوبوو هه‌رچی ده‌كه‌وته به‌رده‌ستیان راپێچی مه‌رگیان ده‌كرد، هه‌ر له‌و هێرشه‌دا هه‌ر یه‌ك له (ئه‌حمه‌د مه‌دحه‌ت حسێن و ساڵح قادر ئه‌حمه‌د و قادر محه‌مه‌د نادر و مه‌حمود رۆسته‌م) كه هاووڵاتی بێچه‌ك و سڤیل بوون، ده‌ستگیركران و پاشان به شێوه‌یه‌كی دڕندانه گولله‌باران كران.
سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هید ئه‌حمه‌د و هاوڕێكانی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورستان.
سۆران حسێن زه‌ڕین