لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال هاوڕێ جەبار پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گەلی کوردیان بەسەرکردەوە.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی هاوڕێ جەباریان پرسی و هیوای تەندروستی باشیان بۆ خواست وەک یەکێک لە پێشمەرگە ئازا و قارەمانەکانی شۆڕشی نوێ کە بەشێکی زۆری تەمەنی پێشکەش بە شۆڕش و خەباتی کورد کردووە و بەشێکی دانەبڕاو بووە لە سەروەرییەکان.
مەکتەبی سکرتارییەت لە پای ئەو مێژووە و دانەبڕانی لە خەباتی رەوای گەلەکەی چەپکە گوڵی رێز و پێزانینیان پێشکەش بە هەڤاڵ هاوڕێ جەبار کرد و تەئکیدیان کردەوە کە هەموو تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێ و یەکێتی ئاوڕی زیاتریان لێدەدرێتەوە و هەر پێشمەرگەیەکی دێرین لە هەموو ئاستەکاندا خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمانی دەزانین ئەگەر لە رابردووداشدا دابڕانێک بووبێت بەدڵنییاوە بێ مەبەست بووە، چونکە تێکۆشەرەکانمان خاوەن سەرمایەیەکی گرنگ و شایەنی هەموو ئاوەڕدانەوەیەکن کە ئەمانەتەوە ئەمە جێبەجێ دەکەین.