وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە

06:39 - 2024-02-05
جیهان
151 جار خوێندراوەتەوە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە سعودیە، ئەمەش پێنجەمین سەردانی بلينكنە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوای هێرشەكانی 7ی ئۆکتۆبەرەوە. 

سەردانەكەی بلینکن لە كاتێكدایە گفتوگۆی جددی بۆ ئاگربەستێکی دیکە لە غەزە لە ئارادایە، لە ئێستادا لایەنەکان چاوەڕێی وەڵامی حەماس دەکەن بۆ رەشنووسی پێشنیازەکە.
ئامانجی سەردانەكەی بلینکن دروستكردنی فشارە بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.

بابەتە پەیوەندیدارەکان