یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە و پرسی کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکەن

08:55 - 2024-02-11
کوردستان
175 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆببنەوە و پرسەکانی کاروباری حکومەت و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق تاوتوێ بکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەعات 11:٠٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.
ھەر بەپێی زانیارییەکانی کوردسات، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراقیش لە تەوەری تری کۆبوونەوەکە دەبن.
لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا، ھەردوو حزبەکە ھاوڕابوون کە ھەوڵەکان چڕ بکرێنەوە تا کێشەی ژیانی ھاووڵاتییان و نەبوونی مووچە و کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێن، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لەکاتی خۆیدا بکرێت.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #بزووتنەوەی گۆڕان

بابەتە پەیوەندیدارەکان