وەزیری نەوتی عیراق: بۆ ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم نزیکین لە رێکەوتن

10:01 - 2024-02-12
عیراق
598 جار خوێندراوەتەوە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق راگەیاند، بەرەوپێشچوونی باش لە گفتوگۆکانی وەزارەتی نەوتی عیراق لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت، کە لە ھەرێم کاردەکەن بەدیھاتووە، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتیش، بەندە بە دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم.

جەختی لەوەشکردۆتەوە، گفتوگۆکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی کارەکانیان لە ھەرێم راگیراوە، بە ئاڕاستەیەکی باش دەڕوات، بەمنزیکانە لەبارەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەگەنە رێکەوتن.

لە 25ی ئاداری ساڵی رابردووەوە، ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھانی تورکیا راگیراوە.

#نەوت

بابەتە پەیوەندیدارەکان