رەوەز ئیسماعیل
ئه‌مشه‌و دوا دوو یاریی چوونی قۆناغی 16 یانه‌ی چامپیۆنس لیگی یانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كرێن، هه‌ردوو یارییه‌كه له یه‌ك كاتدا ئه‌مشه‌و سه‌عات 11 ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌مشێوه‌یه:
*ناپۆلی×بارسیلۆنا.
*پۆرتۆ×ئه‌رسناڵ.
دوو یاریی ئاگرین
له‌نێو كۆی هه‌شت یارییه‌كه‌ی ئه‌م قۆناغه‌دا، یاریی بارسیلۆناو ناپۆلی یه‌كێك بووه له یارییه به‌هێزه‌كان و له‌گه‌ڵ یاری (ئه.مه‌درید × ئینته‌رمیلان) به دوو قورسترین یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ژمار كراوه.
وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه باسمان كردووه، ئه‌مشه‌و دوا دوو یاریی چوونی قۆناغی 16 یانه ده‌كرێن، هه‌فته‌ی ئاینده یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن، یاریی بارسا و ناپۆلی له یاریی پۆرتۆ و ئه‌رسناڵ گرنگتره، چونكه ئه‌رسناڵ ئه‌مساڵ له باشترین بار و دۆخیدایه، ركابه‌رێكی توندی لیڤه‌رپوڵ و مان سیتی- یه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی پریمه‌رلیگ، له‌گروپی دووه‌می ئه‌م خوله‌شه‌وه به یه‌كه‌می و به 13 خاڵه‌وه له 4 بردنه‌وه‌و 1 یه‌ك یه‌كسان بوون و ته‌نیا یه‌ك دۆڕاندن به لانسی فه‌ره‌سی 2-1 گه‌یشتۆته ئه‌م یارییه.
هه‌رچی یانه‌ی پۆرتۆیه پاش بارسیلۆنای یه‌كه‌م، دووه‌می گروپی هه‌شته‌م بووه، هه‌ردووكیان 12 خاڵیان هه‌بووه به‌ڵام به جیاوازی بردنه‌وه‌و گۆڵ بارسا به یه‌كه‌می و پۆرتۆ به دووه‌می گه‌یشتۆته ئه‌م یارییه، له خولی پورتوگالیشدا پۆرتۆ سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌و 7 خاڵ له‌دوای سپۆرتینگ لشبۆنه‌ی یه‌كه‌مه‌وه‌یه، به هه‌موو پێوه‌ره‌كان بردنه‌وه‌ی ئه‌رسناڵ یان رونتر بڵێین ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌رسناڵ بۆ قۆناغی 8 یانه زۆر زیاتره له ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن و بردنه‌وه‌ی پۆرتۆ.
بارسیلۆنا و ناپۆلی
هه‌رچی یاریی بارسا و ناپۆلییه ئه‌و یارییه ده‌بێت كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رنجی هه‌وادارانی تۆپی پێ به‌گشتی، یارییه‌كه له یاریگای دییگۆ ئارماندۆ مارادۆنای تایبه‌ت به یانه‌ی ناپۆلی له شاری ناپۆلی ده‌كرێت، یاریی گه‌ڕانه‌وه رۆژی سێشممه 12/3/2024 ده‌كرێت.
8 یارییان كردووه
ئه‌م دوو یانه‌یه له‌مێژووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیاندا 8 یارییان پێكه‌وه كردووه، 2 یاریی له چامپیۆنس لیگدا، 2 یاریی له یۆرۆپا لیگدا، 4 یاریی دۆستانه، ته‌واوی ئه‌نجامی ئه‌و یارییانه به‌مشێوه‌یه بوون:
*بارسا(5)×(0)ناپۆلی-جامی خوان گامبه‌ر(2011/8/22).
*ناپۆلی(1)×(0)بارسیلۆنا-یاریی دۆستانه(2014/8/6).
*بارسیلۆنا(2)×(1)ناپۆلی-یاریی دۆستانه(2019/8/8).
*بارسیلۆنا(4)×(0)ناپۆلی-یاریی دۆستانه(2019/8/11).
*ناپۆلی(1)×(1)بارسیلۆنا-چامپیۆنس لیگ(2020/2/25).
*بارسیلۆنا(3)×(1)ناپۆلی-چامپیۆنس لیگ(2020/8/8).
*بارسیلۆنا(1)×(1)ناپۆلی-یۆرۆپا لیگ(2022/2/17).
*ناپۆلی(2)×(4)بارسیلۆنا-یۆرۆپالیگ(2022/2/24).
ئامارێكی تر
یه‌كێكی تر له ئاماره‌كانی تایبه‌ت به‌یانه‌ی بارسیلۆنا ئه‌وه‌یه، له‌م قۆناغه‌ی یارییه‌كاندا له ساڵی 2016 – ه‌وه نه‌یتوانیوه یاریی ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بباته‌وه، ئه‌وساڵه توانیویه‌تی 2-0 له ئه‌رسناڵ بباته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2017 – ه‌وه یان دۆڕاوه یان یه‌كسان بووه به‌مشێوه‌یه:
*2017 - به پاریس سانجێرمان دۆڕاوه 4-0.
*2018 - له‌گه‌ڵ چێڵسی 1-1 یه‌كسان بووه.
*2019- له‌گه‌ڵ لیۆن 0-0 یه‌كسان بووه.
*2020 – له‌گه‌ڵ ناپۆلی 1-1 یه‌كسان بووه.
*2021 –له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان 1-1 یه‌كسان بووه.
*2022 – نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه.
*2023 - نه‌گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناغه.
*2024 - به‌رامبه‌ر ناپۆلی؟.
نابوژیوانی یارییه‌كه
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا فیلیكس زوایه‌ری ناوبژیوانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیفا ی بۆ به‌ڕێوه بردنی یارییەكه ده‌ستنیشان كردووه، پێشتر ئه‌م ناوبژیوانه یه‌ك یاریی بارسیلۆنای له چامپیۆنس لیگدا به‌ڕێوه‌بردووه ئه‌وه‌یش به‌رامبه‌ر تۆتنهام بووه‌و ساڵی 2018 بارسیلۆنا به‌سه‌ركردایه‌تی مێسی 4-2 یارییه‌كه‌ی بردۆته‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م یارییه رێگه دراوه 1350 هانده‌ری یانه‌ی بارسیلۆنا ئاماده‌ی هاندانی یانه‌كه‌یان ده‌بن و له یاریگای مارادۆنا كه ده‌توانێت زیاتر له 60 هه‌زار هانده‌ر له‌خۆ بگرێت.