فیفا لەبارەی یارییەکانی مۆندیالەوە، بڕیاریدا

05:59 - 2024-02-23
وەرزش
97 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی جیهان لەبارەی یاریگاکانی جامی جیهانی 2026 بڕیاری کۆتایی داوە. 
بەپێی بڕیارەکان یاری دەستپێکی مۆندیالەکە لە مەکسیک دەبێت لە شاری تۆرۆنتۆ لە 12ی حوزەیران لە یاریگەی ئازتێکا. هاوکات یاری کۆتایی لە نیوجێرسی لە 19 تەممووز لە یاریگەی میتلاف بەڕێوەدەچێت کە 82 هەزار هاندەر لەخۆدەگرێت.
یارییەکان بەسەر هەرسێ وڵاتی میواندار دابەشکراون بە جۆرێک، کەنەدا 10یاری و مەکسیک 10 یاری و ئەمریکا 41 یاری بەردەکەوێت،  48 هەڵبژاردە بەشداری لە مۆندیالەکەدا دەکەن کە بەسەر 12 گرووپدا دابەش دەبن و لە ماوەی 38 رۆژدا، 104یاریی دەکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان