چاپی سێهه‌می كتێبی جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد له خه‌باتیدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسی نووسینی پڕۆفیسۆر رادۆڤان پاڤیچ كه‌وته به‌ر دیدی خوێنه‌ران
له دوای رێكه‌وتنی 11 ی ئازاری 1970، پڕۆفیسۆر رادۆڤان پاڤیچ نووسه‌ر و مێژوونووسی یۆگۆسلاڤی خوێندنه‌وه‌یه‌كی بۆ جوڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد كردووه كه به سێ به‌ش له گۆڤاری رای سیاسی له ساڵی 1972 بڵاویكردۆته‌وه، كتێبه‌كه له دوو به‌ش پێكهاتووه، له به‌شی یه‌كه‌مدا ئاماژه به ئه‌سڵی كورد و شوێنی نیشته‌جێبوون، ژماره و جیاوازی ناوچه‌كان و جیۆپۆلێتیكی كورد و بارودۆخی كورد له توركیا و ئێران و مێژووی دابه‌شكردنی كوردستان و رۆڵی زلهێزه‌كان له‌و دابه‌شبوونه‌دا كردووه، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ش بۆ ئه‌رمه‌نستان و كوردستان و په‌یماننامه‌ی سه‌نتۆ و ناتۆ ته‌رخان كردووه، كتێبه‌كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت له عه‌ره‌بییه‌وه كراوه به كوردی.