ئاماده‌كردنی: ئالان محه‌مه‌د جه‌زا
بەگەنجی په‌یوه‌ندیمكرد به رێكخستنه‌وه، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ یه‌كه‌مجار له بازنه‌كانی رۆشنبیرییه‌وه ده‌ستمپێكرد و دوای شه‌ش مانگ به تاقیكردنه‌وه بووم به پاڵێوراو له ساڵی 1977دا، پاشان هه‌ر به تاقیكردنه‌وه بووم به ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان.
له 100 ساڵی رابردودا یه‌كه‌م حزب كه زۆر گرنگی به‌و بواره‌داوه ی.ن.ك بوو، به‌بێ لێكۆڵینه‌وه و ناسین كه‌سی وه‌رنه‌ده‌گرت، ده‌بوو باوه‌ڕی ته‌واوی به حزبه‌كه هه‌بێت و نهێنییه‌كانی بپارێزێت، هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌درا خاوه‌ن رۆشنبیریی هه‌مه‌چه‌شن بێت.
هه‌ربۆیه ئێستاش له‌رووی نه‌وعییه‌وه ئه‌ندامانی ی.ن.ك له رووی هۆشیاریی هه‌مه‌چه‌شنه‌وه جیاوازی زۆریان هه‌یە له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حزب و لایه‌نه‌كانی تر.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا حزبی به‌عس بۆی ده‌ركه‌وتبوو بزوتنه‌وه‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵدابوو، بۆیه ده‌گه‌ڕا تا سه‌ره‌داوێكی رێكخستنه‌كانی ده‌ست بكه‌وێت، توانای زۆری ئابووری و تۆڕی سیخوڕیی خستبووه‌گه‌ڕ، دیاره یه‌كێتیش رێكاره‌كانی پاراستنی رێكخستنه‌كانی داڕشتبوو، تا ئه‌گه‌ر یه‌كێكیش ئاشكرا ببێت كه‌مترین زیان به رێكخستن و هه‌ڤاڵان بگات، شوێنی دیاریكراویش نه‌بوو بۆ كۆبووه‌نه‌وه‌كان، زیاتر گازینۆ یان باخچه‌یه‌كمان هه‌ڵده‌بژارد.
له‌گه‌ڵ په‌ره‌دان به ئاستی هۆشیاریی رێكخستنه‌كان، كار له‌سه‌ر هێزی خۆڕاگری و ئیراده‌ش ده‌كرا كه ئه‌گه‌ر ده‌ستگیریشكرا ئیعتراف نه‌كات، هه‌ر بۆیه زۆر هه‌ڤاڵمان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هیدبوون به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون ناوێك بڵێن.
زیندان لایه‌كی دیكه‌ی خه‌بات بوو، مایه‌ی شانازی بوو، من كه خۆم گیرام ده‌موت ئۆخه‌ی ئه‌وه‌منم له‌پێناوی میلله‌ته‌كه‌م و خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی خراومه‌ته زیندانه‌وه.
بۆ هه‌ر شۆڕش و بزوتنه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری، شێوازی رابه‌رایه‌تیكردن زۆر گرنگه، یه‌كێتی سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌ریدا هات و ئه‌و پیلانانه‌ی له دژی به‌رپاده‌كران، جه‌نابی مام جه‌لال به‌هاوكاری هاوڕێكانی توانی رابه‌رایه‌تیكردنێكی سه‌ركه‌وتووی یه‌كێتی و شۆڕشه‌كه‌ی بكات و گه‌لی كورد به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نێت.
دیاره یه‌كێتی له‌دوای هه‌ره‌سی شۆڕشێكی دیكه‌وه هاته‌كایه‌وه، سوودی له هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێشوو وه‌رگرتبوو، به رێگایه‌كی ئه‌وتۆ شۆڕشه‌كه‌ی به‌رپاكرد كه بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆ و ناوچه‌یی و جیهانیدا، هه‌ربۆیه ئه‌نجام وا كه‌وته‌وه یه‌كێتی له شۆڕشێكی بچووكه‌وه كه به قه‌رز فیشه‌كیان ده‌كڕی، ببێته فه‌رمانڕه‌وا و مام جه‌لالیش له قه‌ندیله‌وه بچێته پایته‌خت و ببێته سه‌رۆك كۆماری عیراق.
بۆیه هه‌قه گرنگیی زیاتر بدرێت به تێكۆشه‌ران، وه‌ك هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به قۆناغی شۆڕشدا تێپه‌ڕیون و ئێستا تێكۆشه‌ره‌كانیان چوونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه، له رێكخراوی تایبه‌ت به‌خۆیاندا كۆكراونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانیان دابینكراوه، ئێمه‌ش كه رێكخراوی تایبه‌ت به تێكۆشه‌رانمان هه‌یه وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و ئه‌وانی تر، هه‌قه چالاك و تۆكمه‌تر بكرێن بۆ خزمه‌تی توێژی تێكۆشه‌ران به‌گشتی.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌رده‌مه‌ش ده‌بێ خه‌ڵك باشتر له‌وه تێبگه‌ن كه شۆڕش و فه‌رمانڕه‌وایی كردن دوو شتی جیاوازن، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ نابێ تێكه‌ڵ به مێژووی شۆڕشه‌كانمان بكرێت.
من سه‌ره‌ڕای به‌شداریكردنم له خه‌باتی سیاسی كه منه‌ت نییه به‌سه‌ر حزب و میلله‌ته‌كه‌مه‌وه و ئه‌ركێكی كه‌می سه‌رشانم جێبه‌جێكردووه، خه‌باتی قه‌ڵه‌میشم فه‌رامۆش نه‌كردووه و چه‌ندین نوسینم بڵاوكردۆته‌وه و خاوه‌نی چواركتێبیشم.
پڕۆفایل:
فه‌تاح ئه‌مین عه‌زیز ناسراو به شێخ فه‌تاح، له دایكبووی ساڵی 1960ی شاری سلێمانی، ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، ساڵی 1986 له سلێمانی ده‌ستگیركراوه و له 1988 به لێبووردنی گشتی ئازاد كراوه.
ئێستا كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و لێپرسراوی لیژنه‌ی زیندانی سیاسییه.