کوزەڵە گیایەکی بەھارییە و بەگشتی لە قەراغ چەم و ئاوە تەنکاوەکاندا دەردەکەوێت و چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەیە.
لە کوزەڵەدا بڕێکی زۆر لەئاسن وکالسیۆم وترشی فۆلیک و ڤیتامینەکانی (C و A) تێدایە و مادەی ئاسنی لە سپێناخ زیاترە و رێژەی کالیسۆمی لە شیرو زیاترە و ڤیتامین (C)یشی لە لەپرتەقاڵ زیاترە.
ئەمەی خوارەوە چەند سوودێکی کوزەڵەیە:
1- پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.
2- یارمەتی بەهێزبوونی ئێسکەکان دەدات.
3- رێگری لە شێرپەنجە دەکات.
4- بەرگری لەش زیادەکات.
5- هۆکارێکە بۆ باشبوونی تەندروستبوونی دڵ.
6- رێگە لە جەڵتەی مێشک دەگرێت.
7-توانای بینین بەهێز دەکات.
سەرچاوە: healthline.com