ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد دەکرێت

04:30 - 2024-03-22
هەمەرەنگ
181 جار خوێندراوەتەوە

بۆکان جاف داوا دەکات لە ھەموو سۆشیال میدیا و ئەکاونتەکان، ئیمۆجی ئاڵای "تاجاکستان" بۆ ماوەی مانگێک لە کۆمێنت دابنێن، بۆ ئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت.

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عیراق و ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، لەبەر ئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە، لە ئێستادا پێویستە ئاڵایەکی ھاوشێوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لەلایەن ھاووڵاتیانەوە بەکاربھێنرێت بۆ ئەوەی بۆ ماوەی یەک مانگ داتا وەربگرن کە چەند کەس بەکاریھێناوە، چونکە دانانی ئیمۆجی پشت دەبەستێت بەوەی کە ئایا خەڵک ئارەزووی بەکارھێنانی دەکات یان نا.

دەشڵێت، وەک تاقیکاریەکە لەسەر دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان رێککەوتن کراوە، چونکە لە شێوەدا زۆر لە ئیمۆجی ئاڵای کوردستان دەچێت و بۆ ئەوەشە بسەلمێندرێت کە نەتەوەیەک ھەیە بەھۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی، ئیمۆجی وڵاتێکی دیکە بەکاردەھێنرێت.

راشیگەیاند، داتای ئەو مانگە لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار وەک بەڵگەیەک، یان بیانویەک بەکاردەھێنرێت.

بۆکان جاف داوا لە ھەموو کوردێک دەکات و دەڵێت، "ئەگەر دەتەوێت ئیمۆجی ئاڵای کوردستان زیاد بکرێت، تکایە ھەموو سۆشیال میدیا پڕ بکەن لە ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان".

بابەتە پەیوەندیدارەکان