دەستەیەک بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا پێکدەهێنرێت

09:43 - 2024-03-22
کوردستان
366 جار خوێندراوەتەوە

کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عیراق دەستەیەکی دادوەری بۆ پێداچوونەوە بە تانەکانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستاندا پێکدەهێنێت.
بە گوێرەى نووسراوێکى ئەنجومەنى کۆمیسیارانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عیراق، بڕیاردراوە بە دووبارەپێکهێنانى دەستەى دادوەرى هەڵبژاردنەکان کە تایبەتە بە پێداچوونەوە بەو تانانەى لە بڕیارەکانى ئەنجومەن پێشکەشدەکرێن.
دەستەى دادوەریى هەڵبژاردنەکان لە پێنج دادوەر پێکدێت، سیانیان عەرەب و دوانیان کوردن، ئەرکى دەستەکەش پێداچوونەوە دەبێت بەو تانانەى لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئاڕاستەى دەکرێن.

ناوى ئەندامەکان:
حسین فوئاد منعم، جێگرى سەرۆکى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵی/ سەرۆک
جەلیل عەدنان خەڵەف، سەرپەرشتیارى دادوەرى لە سەرۆکایەتى دەستەى سەرپەرشتیاری دادوەرى / ئەندامى سەرەکى
رەمەزان حەسەن عوبێد، جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى دهۆک/ ئەندامى سەرەکى
ئەحمەد عەلى خەڵەف/ دادوەرى دادگاى پێداچوونەوەى فیدراڵى/ئەندامى یەدەک
کامەران حەسەن فەرەج/ جێگرى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچوونەوەى ناوچەى سلێمانى/ ئەندامى یەدەک

#هەڵبژاردن #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان