توێژەرانی زانکۆیەک لە شیکاگۆ لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکیان بەوە کردووە، باش خەوتن لەشەودا دەبێتەوە هۆی لەناوبردنی ژەهرە ترسناکەکان لە مێشکدا و مێشک پاک دەکاتەوە. خزمەتگوزاری سەلامەتیی گشتی لە بەریتانیا، رێنمایی 6 تا 9 سەعات خەوتن بۆ گەوران دەکات.
ئەو ژەهرانە بریتین لەو پڕۆتینە ژەهراویانەی لەوانەیە ببنە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی وێرانکەری وەکو پارکیسۆن و ئەلزایمەر، ئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیە نیشانی دەدات خەوی قووڵ بۆ پاراستنی سەلامەتی حەیاتییە.
سەرچاوە:
یوگاو تندرستی.
سوان.