ئا: جه‌واد حه‌یده‌ری
له‌بیرت نه‌چێت بیركردنه‌وه هیچ سنوورێكی نییه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجی زۆر دڵڕه‌قه، له‌وانه‌یه ئێمه كرده‌وه‌یه‌كی باش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ی له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كان نابێت، بسڕینه‌وه.
بیركردنه‌وه جۆرێكه له ستراتیجی
ئه‌گه‌ر هه‌موو شتێك گرنگ بێت، كهواتههیچ شتێك گرنگ نییه.چونكه تایبه‌تمه‌ندی ستراتیجی به واتای ئه‌وه دێت كه كاریگه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌ر ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كاندا دابنێت. بیركردنه‌وه‌ی ستراتیجی خۆی جۆرێكه له كارامه‌یی زه‌ینی، كه رێگه به مرۆڤ ده‌دات له ناو هه‌زاران شتی گۆڕاو، هۆشمه‌ندانه بڕیار له ستراتیژه گۆڕاوه‌كان بدات و هه‌ڵیانبژێرێت.
گۆڕاوه ستراتیجییه‌كان یانی ئه‌وه‌ی كه ئێمه سه‌رنج و ته‌ركیز بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و شته گۆڕاوانه‌ی كه ستراتیجین و كاریگه‌ری به‌رچاویان له‌سه‌ر ئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بێت، كه‌وا بوو نابێت له بیرمان بچێت كه بیركردنه‌وه له راستیدا هیچ سنوورێكی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه بیركردنه‌وه ستراتیجییهكانه كه زۆر بێ ره‌حم و دڵڕه‌ق و بێبهزهیین، له‌وانه‌یه ئێمه زۆر كاری باش وه‌لا بنێین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامه سه‌ره‌كییه‌كاندا نییه.
بیركردنه‌وه‌ی زه‌ینی مرۆڤ راده‌هێنێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زه‌ینێكی ستراتیجی هه‌بێت و ئه‌م جۆره له بیركردنه‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كه كه بریتیه له:
-بیركردنه‌وه خاوه‌نی روانینی داهێنه‌رانه‌یه.
-خاوه‌نی روانینی سیستماتیكه.
-خاوه‌نی روانینی ره‌خنه‌گرانه‌یه.
هاوكات رێبازێكی تێكهڵاویشی هه‌یه كه له داتای نه‌رم( بیرۆكه، تێڕوانین، میتافۆر) و هه‌م داتای ره‌ق( ئامار، زانیاری، لێكۆڵینه‌وه) به‌كار ده‌هێنێت.
ئامانج خوازی
ئامانجه ستراتیجییه‌كان، رێكخراوه‌كان پابه‌ند ده‌كات كه ته‌ركیزیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانیان بگه‌ن، یان ئامانجی نوێ ده‌ستنیشان بكه‌ن. له هه‌موو سه‌رچاوه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه ستراتیجییه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرن. هه‌ر بۆیه ئامانج خوازی وه‌ك پاڵاوگهیهك وایه بۆ پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی رێكخراوه‌كان و رێگریش ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر بێ دیسپلینی و په‌رته‌وازیی و دواكه‌وتنی ئامانجه‌كان به تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن و كات.
ئاڕاسته‌ی ستراتیجییه‌كان
مه‌به‌ست له ئاڕاسته‌كردنی ستراتیجییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هۆكاره له‌باره‌كان ده‌ستنیشان بكرێت، هۆكاره گرنگه‌كان له هۆكاره ناگرنگه‌كان جیا بكرێته‌وه، هاوكاتیش هۆكاره هه‌بووه‌كان له هۆكاره نه‌بووه‌كان جیا بكرێته‌وه.
پۆلێنكردنی فاكتهرهكانیش به‌سه‌ر چوار گروپ دابه‌شده‌كرێت.
لێهاتوویی ستراتیجی (ركابه‌ریان نییه، ئێمه هه‌مانه)
مه‌رجی ستراتیجی (ركابه‌ریان هه‌یه، ئێمه نیمانه)
گرنگی ستراتیجی (ركابه‌ریان هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌مانه)
پۆتانسێلی ستراتیجی (ركابه‌ریان نییه، ئێمه‌ش نیمانه)
بۆ بینینی ستراتیجییه‌كان چه‌ند جۆر چاویلكه‌یان له‌به‌رچاو گرتووه كه هه‌ركام له‌و چاویلكانه ره‌نگێكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
چاویلكه‌ی شین: بینینی واقیعه‌كان و هه‌روه‌ها داهاتوو.
چاویلكه‌ی سوور: بینینی داهاتوویه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو و مه‌ترسیدار.
چاویلكه‌ی سه‌وز: بینینی داهاتوو و ئه‌گه‌ری دروستكردنی داهاتوو.
چاویلكه‌ی زه‌رد: دیاریكردنی داهاتووی خوازراو.
چاویلكه‌ی وه‌نه‌وشه‌یی: به‌دیهێنانی داهاتووی خوازراو.
سه‌رچاوه:
www.savadezendegi.com