دەستەی کوردستانی لە پۆلێنکردنێکی 2024 دا ریزبەندی یەکەمی ناوەندەکانی توێژینەوە لە عیراق بەدەستدەهێنێت

09:50 - 2024-03-24
کوردستان
174 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی كوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی،
لە دەستکەوتێکی گرنگی زانستیدا وەک ناوەندێکی توێژینەوەی زانستی، بەپێی AD Scientific Index 2024 لە ریزبەندی یەکەمی دەستە و ناوەندەکانی توێژینەوەیە لە عیراقدا.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەکە، ئەم دەستکەوتە گرنگە زانستییە بەرهەمی دڵسۆزی و هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوون و شەونخونی سەرۆکایەتی دەستە و ستافی ئەکادیمی و مامۆستایان و توێژەران و تەواوی ستافی دەستەی کوردستانییە کە مایەی بەرزنرخاندن و سوپاس و پێزانینە.
ئیندێکسی زانستی AD بە پێوەرە بەرزە جیاوازەکانی هەڵسەنگاندن ناسراوە، زانکۆکان بە پشتبەستن بە پێوەرە جیاوازەکان هەڵدەسەنگێنێت، لەوانەش بەشداری توێژەرانی پەیوەندیدار و بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان